• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆتایی‌ به‌ ڕاهێنانێكی‌ سێ ڕۆژه‌ بۆ په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كان هێناو بڕوانامه‌ی‌ به‌شداربوون به‌سه‌ر به‌شداربوواندا دابه‌شكرا

ڕۆژی‌ شه‌ممه‌، 14ی‌ 12ی‌ 2019، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و پڕۆفیسۆر د.كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی‌، مامۆستای‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌‌و ئاشتی‌ نوری‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانی‌‌و م.ئاراس ناصر، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان‌و ئاره‌زوو غه‌فوور، سه‌رپه‌رشتیاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆتایی‌ به‌ ڕاهێنانێك هێنا كه‌ بۆ ستاف‌و مامۆستایانی‌ په‌یمانگای‌ ئاوات بۆ په‌روه‌رده‌ی‌ مێشك كرابوویه‌وه‌و تیایدا ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی‌ په‌یمانگاكانی‌ هیواو ڕووناكی‌‌و هاناو سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزمیش به‌شداربوون.

له‌و مه‌راسیمه‌دا به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا وێڕای‌ سوپاس‌و بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی‌ به‌شداربوون له‌ سه‌رخستنی‌ كاره‌كانی‌ ڕاهێنانه‌كه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌ ستراتیجی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كرد له‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خول‌و ڕاهێنانه‌كانداو جه‌ختی‌ كره‌وه‌ له‌وه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ستراتیجیانه‌ ده‌یه‌وێت بایه‌خ به‌ توانای‌ ستافه‌كان بدات‌و په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كان خاوه‌ن به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وی‌ پێشكه‌وتووی‌ كاركردن بن.

ڕاهێانه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ سێ ڕۆژدا له‌ هۆڵی‌ په‌یمانگای‌ هیوا به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا به‌ڕێزان پڕۆفیسۆر د.كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی‌،‌و د.ڕوشدی‌ عه‌زیز، پسپۆڕانی‌ ده‌روونی‌‌و مامۆستایانی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ وانه‌كانیان وته‌وه‌ و ڕێکخراوی‌ گەشەپێدانی‌ مەدەنیەت(cdo) سپۆنسەری‌ بوو.

له‌ ڕێگه‌ی‌ ئه‌و ڕاهێنانه‌وه‌ مامۆستایانی‌ به‌شداربوو توانای‌ پێویستیان وه‌رگرت بۆ باشتر خزمه‌تكردن به‌ منداڵانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت له‌ په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كان، به‌تایبه‌ت په‌یمانگای‌ ئاوات بۆ منداڵانی‌ داون‌و دواكه‌وتوو ژیری‌ ده‌بنه‌ خاوه‌ن په‌یڕه‌وو سیستمێكی‌ تایبه‌ت به‌ خۆیان كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ باشتر په‌یمانگاكه‌ خزمه‌تی‌ خۆی‌ ده‌كات.


14/12/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.