• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ئەنجومەنی‌ فراوانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ کۆبوونەوەی‌ ژمارە (٨)ی‌ ساڵی‌ ٢٠١٩ی‌ خۆی‌ بەڕێوەبرد

"ڕاپۆرتی‌ بەڕێوەبەری‌ چاودێری‌ کۆمەڵایەتی‌ بۆ چالاکییەکانی‌ بەرز نرخێنرا"
ئەنجومەنی‌ فراوانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ کۆبوونەوەی‌ ژمارە (٨)ی‌ ساڵی‌ ٢٠١٩ی‌ خۆی‌ بەڕێوەبرد

ڕۆژی‌ پێنجشەممە، ١٢ی‌ ١٢ی‌ ٢٠١٩، بە سەرپەرشتی‌ بەڕێز م.عومەر گوڵپی‌، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌‌و ئامادەبوونی‌ سەرجەم بەرپرسان‌و ئەندامانی‌ ئەنجومەنەکە، ئەنجومەنی‌ فراوانی‌ دیوانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی‌ کۆبوونەوەی‌ ئاسایی‌، ژمارە(٨)ی‌ ساڵی‌ (٢٠١٩)ی‌ خۆی‌ بەڕێوە برد.

لەو کۆبوونەوەیەدا، بەڕێز بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ وتەیەکی‌ پێشکەشکردو لە وتەکەیدا سوپاسی‌ سەرجەم بەڕێوەبەرو بەرپرسان‌و کارمەندانی‌ سنوری‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ کرد لەپای‌ ئەو کارو صالاکییانەی‌ کە لەماوەی‌ مانگێکی‌ ڕابردوودا بەباشی‌ بەڕێوەیان بردووە، هەروەک پوختەی‌ گرنگترین ئەو خاڵانەی‌ ئاماژەی پێدا کە دەوستکەوت‌و گۆڕانکاری‌ بوون لە کاری‌ مانگێکی‌ ڕابردوودا، ئاماژەشی‌ بە چارەسەری‌ چەند کێشەیەک کرد کە کێشەکان بۆ ماوەیەکی‌ زۆر لەمەوپێش دەگەڕانەوە‌و بەخۆشحاڵیەوە لە ئێستەدا چارەسەرکراون، وەک ڕاکێشانی‌ کارەبای‌ بەردەوام بۆ ماڵی‌ داڵدەدان کە یەکێک لە پێداویستیە گرنگ و سەرەکییەکان بوو بۆ دابنیکردنی‌ کەشێکی‌ لەبار بۆ سودمەندان.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا سەرجەم بەرنامەکانی‌ کۆبوونەوەکە گفتوگۆکران، هەر لە چوارچێوەی‌ بەرنامەکاندا بەڕێز خاتوو ژیار جەلال، بەڕێوەبەری‌ چاودێری‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ ڕاپۆرتێکی‌ لەسەر کارو چالاکییەکانی‌ بەڕێوەبەرایەتییەکەی‌ پێشکەشکردو تیایدا ئاماژەی‌ بە نۆژەنکردنەوەی‌ ژمارەیەکی‌ زۆر یەکەی‌ ئیداری‌ و ماڵەکانی‌ منداڵان دا، هەروەک لە ماوەی‌ مانگێکی‌ ڕابردوودا بەڕێوەبەرایەتییەکەی‌ توانیویەتی‌ ژمارەیەک کێشەو گرفت چارەسەر بکات کە پەیوەندیداربوون بە ژیان‌و ئایندەی‌ منداڵان‌و بەساڵاچووانەوە، هەروەک ئاماژەی‌ بە چەند پلان‌و بەرنامەیەک کرد کە دەبنە بەهێزکردنی‌ بواری‌ پەروەردە بۆ منداڵان، لە بەشێکی‌ ڕاپۆرتەکەیدا ئەو داتاو ژمارانەی‌ خستەڕوو کە پەیوەندیدارن بە سەردانی‌ منداڵان پاش ئەوەی‌ لە ماڵەکانی‌ منداڵان دەگەڕێنەوە ماڵی‌ خۆیان یان خزمانیان، هەروەک ئەو ڕێوشوێنانەی‌ ئاماژە پێدا کە لیژنەکانی‌ بەدواداچوون‌و توێژەران گرتوونیانەتەبەر بۆ هەر منداڵێک بەو جۆرەی‌ لە بەرژەوەندیدایە.

پاش هەڵسەنگاندنی‌ ڕاپۆرتەکەی‌، کۆبوونەوەکە بە بایەخەوە لە کارو چالاکی‌ بەڕێوەبەرایەتییەکەیان ڕوانی‌‌و دەستخۆشیان لە بەڕێوەبەرو بەرپرسانی‌ ئەو بەڕێوەبەرایەتییە کرد لەپای‌ دەستکەوتەکانیان‌و چارەسەرکردنی‌ بەشێکی‌ زۆر لە کێشەی‌ دامەزراوەکانیان، هەروەها بۆ باشتر بەڕێوەچوونی‌ کارەکانیان ژمارەیەک تێبینیان ئاراستە کرا.

پاشان بەڕێز خاتوو ئاشتی‌ نوری‌، بەڕێوەبەری‌ چاودێری‌ کەمئەندامانی‌ سلێمانی‌ ڕاپۆرتی‌ خۆی‌ لەبارەی‌ بەڕێوەبەرایەتییەکەی‌‌و کارو چالاکی‌ پەیمانگاو سەنتەرەکانی‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت خستەڕوو، پاش هەڵسەنگاندنی‌ ڕاپۆرتەکە، کۆبوونەوەکە دەستخۆشی‌ لە بەڕێوەبەرایەتی‌ ناوبراو کردو ژمارەیەک تێبینیش بۆ پێشخستنی‌ کاریان ئاراستەیان کرا.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بەڕێوەبەرایەتییەکان‌و بەشەکان ڕاسپێردران بە ئەنجامدانی‌ ئەو کارە کارگێڕی‌‌و ژمێریارییانەی‌ پەیوەندیدارن بە کۆتایی‌ ساڵ، بەمەبەستی‌ باشتر ڕێکخستنی‌ کارەکانیان‌و جێ بەجێکردنی‌ ئەرکەکان وەک خۆی‌ بەبێ دواکەوتن.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆی‌ دانانی‌ (تۆماری‌ کار) بۆ سەرجەم کارمەندان کرا، پاش خستنەڕووی‌ بۆچوونی‌ جیاجیا لەلایەن ئامادەبووانەوە، بڕیاردرا سەرجەم کارمەندانی‌ سنوری‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌‌و دامەزراوەو بەڕێوەبەرایەتییەکان، تۆمارێکی‌ تایبەت بە ئەنجاندانی‌ کارەکانی‌ ڕۆژانەیان هەبێت بەجۆرێک تۆمارەکە بە زانیاریی‌ تەواوە کارو چالاکی‌ کارمەندەکەی‌ تێدا تۆمار دەکرێت‌و لەلایەن بەرپرسی‌ ڕاستەوخۆوە ڕاستاندن دەکرێت. 


13/12/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.