بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاهێنانێکی سێ رۆژە بۆ جێگیرکردنی پڕۆگرامی ڕاهێنان لە پەیمانگای ئاوات دەکاتەوە
" ڕاهێنانەکە بەشێکە لە پلانی پەرەپێدانی پەیمانگاکانی تایبەت بە خاوەن پێداویستی تایبەت"
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاهێنانێکی سێ رۆژە بۆ جێگیرکردنی پڕۆگرامی ڕاهێنان لە پەیمانگای ئاوات دەکاتەوە
ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی ١٢ی ٢٠١٩، بە ئامادەبوونی بەڕێزان م.ئاراس ناصر، بەرپرسی بەشی پارێزگاری خێزانو م.ئارەزوو غەفوور، م.هیوا سەعید، سەرپەرشتیارانی کۆمەڵایەتی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەستا بە کردنەوەی ڕاهێنانێکی سێ ڕۆژە بۆ مامۆستاو توێژەرو کارمەندانی پەیمانگای ئاوات بۆ ڕاهێنانو پەروەردەی مێشک.
ڕاهێنانەکە بڕیارە سێ ڕۆژ بخایەنێتو لە هۆڵى پەیمانگاى هیوا بەڕێوە دەچێت و لەلایەن بەڕێزان پرۆفیسۆر د.کەریم شەریف قەرەچەتانیو د. ڕوشدی، پسپۆڕانی دەروونی لە زانکۆی سلێمانی دەوترێتەوەو ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت (CDO) پاڵپشتی دارایی دەکات.
لەو ڕاهێنانەدا لەهەر دوو ڕووی تیۆری و پڕاکتیکیەوە مامۆستاو ستافەکانی پەیمانگای ناوبراو لەسەر پڕۆگرامێکی پەروەردەیی و ڕاهێنانکاری بۆ منداڵانی داونو توانای ژیری سنوردار ڕادەهێنرێن.
جێی ئاماژەیە ئەم ڕاهێنانە بەشێکە لەو پلانەی کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دایڕشتووە بۆ گەشەپێدانی توانای ستافەکانو بە سیستمکردنی دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکان، بەتایبەت هەوڵێکە بۆ بەهێزکردنو باشترکردنی توانای پەیمانگاکانی تایبەت بە ڕاهێنانو پەروەردەی منداڵانو گەنجانی خاوەن پێداویستی تایبەت.