کۆبوونەوەی (سلێمانی، بەرەو ئامانجی باشترین ژینگە بۆ هاووڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت) بەڕێوەچوو
ڕۆژی یەکشەممە، ٨ی ١٢ی ٢٠١٩، لە هۆڵی هۆتێل تایتانیک، بە ئامادەبوونی بەڕێزان کاک د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی‌و کاک ئازاد حەمەئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و م.عومەر گوڵپی، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی‌و بەڕێزان کاک سالار موحەممەد شەریف، نوێنەری فەرمانگەی داواکاری گشتی‌و بەڕێزان میدیا شێخ ئەحمەدو حاجی رێبوار، ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەری زۆرینەی فەرمانگەکانی سلێمانی‌و ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی بواری مافی کەمئەندامان کۆبوونەوەیەکی فراوان بە ناونیشانی (سلێمانی بەرەو ئامانجی باشترین ژینگە بۆ هاووڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت) بەڕێوەچوو.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی، وتەیەکی پێشکەشکردوو لە وتەکەیدا وێڕای بەخێرهێنانی ئامادەبووان، ئامانجەکانی کۆبوونەوەکەی خستەڕوو، کە مەبەست لە هەڵسەنگاندنی ئەو کار‌و خزمەتانەیە کە لە ئێستەدا بۆ هاووڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە سنوری پارێزگای سلێمانی ئەنجامدەدرێن،و دانانی پلان‌و بەرنامە بۆ داهاتووی کاری فەرمانگەکان ئەوەش بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری تایبەت بە هاووڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە سنوری پارێزگای سلێمانی، هەر لەوتەکەیدا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی وتی:" بە پێی بەڵگەو داتا‌کان، پارێزگای سلێمانی پێشەنگە لە بواری کارکردن بۆ هاووڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت‌و هوشیاری هاووڵاتیان بەرانبەر مافەکانی کەمئەندامان‌و چۆنیەتی بەجێهێنانی ئەرکەکان لەلایەن دامەزراوەکانی حکومەت‌و کەرتی تایبەت‌و ڕای گشتی، بەڵام ئەم دەرئەنجامە بە هیچ جۆرێک لە ئاست کێشەو گرفتی هاووڵاتیانی کەمئەندام‌و خاوەن پێداویستی تایبەت نییە چونکە سەرجەم فەرمانگەکان بەو توانایانەی ئێستەیان دەتوانن کاری باشتر ئەنجام بدەن".
هەر لە کۆبوونەوەکەدا هەریەکە لەبەڕێزان کاک د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی وتەیان پێشکەشکردو لە وتەکەیاندا پاڵپشتی خۆیان بۆ کۆبوونەوەکەو بۆ فەرمانگەکان دەربڕی بۆ هێنانەدی ئەو ئامانجەی کۆبوونەوەکەی بۆ ڕێکخراوە.
بەشی دووەمی کۆبوونەوەکە پێکهاتبوو لە خستنەڕووی ڕاپۆرتی فەرمانگەکان و بەشداربووان سەبارەت بەو پرۆسە کارگێڕی و یاساییانەی لە دامەزراوەکانیانە تایبەت بە کەمئەندامان بەڕێوە دەچێت‌و ئەو ئاسانکارییانەی کە بۆ هاووڵاتیانی کەمئەندام بەڕێوە دەچن.
لە بەشی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا، ئامادەبووان گفتوگۆی ڕاپۆرت‌و ئەو بڕگانەی یاسای ژمارەی ٢٢ی ساڵی ٢٠١١ی ماف‌و ئیمتیازی کەمئەندامان‌و خاوەن پێداویستی تایبەت جێ بەجێ نەکراون، هەروها پێشنیارکردنی باشترین ڕێوشوێن بۆ ئەوەی باشتر ئەو یاسایە جێ بەجێبکرێت و لە ئاستێکی بەرزدا ژینگەی گونجاو بۆ هاووڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت فەراهەم بکرێت.
لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا، لەلایەن بەڕێز ئارەزوو غەفوور، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وتەیەکی لەبارەی ئەزموونی وڵاتی یابانەوە بۆ بەشداریپێکردنی کۆمەڵایەتیانەی هاووڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت خستەڕوو.
لە ئەنجامی کۆبوونەوەکەدا ئامادەبووان کۆکبوون لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە:
١ـ مۆڵەت بە هیچ بیناو پڕۆژەیە‌و شوێنێکی ئیش نەدرێت ئەگەر تایبەتمەندی هاووڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت ڕەچاو نەکات‌و جێ بەجێ نەکات.
٢ـ فەرمانگەکان کۆبوونەوەیەکی بەڕێوەبەرایەتی‌و فەرمانگەکانیان تەرخان بکەن بە گفتوگۆی ئەو پرۆسە کارگێڕییانەی بۆ هاووڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەڕێوە دەچن.
٣ـ لە هەر فەرمانگەیەک دوو کارمەند تەرخان بکرێت بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
٤ـ کارئاسانی تەواو بکرێت بۆ کەمئەندامان‌و ئیش‌و کارەکانیان لەسەر قورس نەکرێت.
٥ـ لە سەرجەم شوێنەکانی وەستانی ئۆتۆمبیل شوێنی تایبەت بە ئۆتۆمبیلی کەمئەندامان تەرخان بکرێت.
٦ـ بەشی ئەندازیاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئامادەی پێشکەشکردنی هاوکارییە بۆ سەرجەم فەرمانگەکان بۆ جێ بەجێکردنی رێبەری ستانداردە ئەندازیارییەکان بۆ ڕەچاوکردنی تایبەتمەندی کەمئەندامان لە پڕۆژەو بیناو باڵەخانەکاندا.
ئەمە بێجگە لە گەڵاڵەکردنی چەند پێشنیارێکی تری گونجاو بۆ دامەزراوەکان لە ئاستی وەزارەت بۆ دەرکردنی رێنمایی‌و بۆ پەرلەمان بۆ هەموارکردنەوەی یاسا.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بەڕێزانە ئامادەبوون:
1ـ بەڕێز ساوێن عەلی موحەممەد، نوێنەری دەستەی وەبەرهێنان.
2ـ بەڕێز عوسمان مەعروف عوسمان، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنان.
3ـ بەڕێز نەرمین غەفوور جەبار، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنان.
4ـ به‌ڕێز ئالان ئیبراهی موحه‌ممه‌د، نوێنه‌ری دادگای سلێمانی
5ـ به‌ڕێز ئالان موحه‌ممه‌د ڕه‌سوڵ، نوێنه‌ری نووسینگه‌ی سلێمانی مافی مرۆڤ.
6ـ به‌ڕێز ئیبراهیم عه‌بدوڵڵا موحه‌ممه‌د ئه‌مین، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی.
7ـ به‌ڕێز به‌همه‌ن عه‌بدوڵڵا مه‌جید، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هات‌و چۆی سلێمانی.
8ـ به‌ڕێز ئاراس موحه‌ممه‌د مسته‌فا، نوێنه‌ری شاره‌وانی سلێمانی.
9ـ به‌ڕێز دژوار ڕه‌حیم موحه‌ممه‌د، نوێنه‌ڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانییه‌كان.
10ـ به‌ڕێز گۆران حه‌مه‌ئه‌مین عوسمان، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقافی سلێمانی.
11ـ به‌ڕێز سالار موحه‌ممه‌د ڕه‌شید، نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی.
12ـ به‌ڕێز چیمه‌ن سه‌لیم، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی.
13ـ به‌ڕێز بێستون عه‌لی قادر، نوێنه‌ری قائمقامیه‌تی سلێمانی.
14ـ به‌ڕێز گۆنا عه‌بدولله‌تیف، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سلێمانی.
15ـ به‌ڕێز كوردستان حه‌مه‌سه‌عید، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی.
16ـ به‌ڕێز سامان حسێن، سه‌رۆكی ڕێكخراوی یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامان.
17ـ ئاراس عوسمان عارف، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ئۆتیزم/ سلێمانی.
18ـ به‌ڕێز ئەرسەلان خدر وەیس، نوێنه‌ری شاری ڕانیه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ئۆتیزمی كوردستان.
19ـ به‌ڕێز خۆشناو سه‌لام، نوێنه‌ری ڕێكخراوی هیوای كه‌مئه‌ندامان.
كۆبوونه‌وه‌كه به سه‌رپه‌رشتی به‌شی پلان‌و به‌دواداچوون له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رپرس‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه ئاماده‌بوون كه په‌یوه‌ندیدارن به خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ماف‌و تایبه‌تمه‌ندی كه‌مئه‌ندامان‌و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌وه.