به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی‌و سكرتێر‌و نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌كانی هاوكاری شه‌ڵته‌ری داڵده‌دانی ئافره‌تانی هه‌ڕشه‌لێكراو، مه‌راسیمێكی ڕێزلێنان به‌ڕێوه‌چوو .
ڕۆژی چوارشه‌ممه، 27ی نیسانی 2016، به سه‌رپه‌رشتی عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گستی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و به ئاماده‌بوونی ئاشتی ئیبراهیم، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و نوێنه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی ( ڕاگه‌یاندن‌و ڕووناكبیری ژنان، سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی‌و مه‌ده‌نیه‌ت، خانزاد بۆ ڕووناكبیریی‌و ڕۆشنبیریی كۆمه‌ڵایه‌تی )، مه‌راسیمێكی تایبه‌ت به ڕێزلێنان له هه‌وڵ‌و كاره‌كانی هه‌رسێ ڕێكخراوه‌كه به‌ڕێوه‌چوو له‌به‌رانبه‌ر كاركردنیان له‌ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو(2015) و به‌رده‌وام وه‌ك ده‌سته‌ی ڕێكخراوه‌كانی هاوكاری شه‌ڵته‌ری دادڵده‌دانی ئافره‌تانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو .
له‌و مه‌راسیمه‌دا هه‌ریه‌كه له عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و ڕووناك فه‌ره‌ج، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان‌و سكرتێری ڕێكخراوی ڕاگه‌یاندن‌و ڕووناكبیریی ژنان، وته‌یه‌كیان پێشكه‌شكردو له هه‌ردوو وته‌كه‌دا گرنگی هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی دامه‌زراوه حكومی‌و ناحكومییه‌كان دووپاتكرایه‌وه له پێناو پێشخستنی ڕه‌وش‌و ژیانی ئافره‌ت له كوردستاندا .
له به‌شێكی وته‌كه‌یدا، عومه‌ر گوڵپی ئاماژه‌ی به كراوه‌یی ده‌رگای دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كرد به ڕووی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌یانه‌وێت له بواری چاكه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییدا كاربكه‌ن‌و جێده‌ستیان هه‌بێت له خزمه‌تكردنی منداڵ‌و ئافره‌ت‌و خێزان له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بێلایه‌نی خۆیانی له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كان جه‌خت لێكرده‌وه‌و وتی :" تاكه پێوه‌ر لای ئێمه پیشه‌یبوون‌و به‌رژوه‌وه‌ندی باڵای كۆمه‌ڵگه‌یه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێمه وه‌ك دامه‌زراووه‌یه‌كی فه‌رمی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ جیاوازی كار له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی ئافره‌تاندا ده‌كه‌ین‌و ته‌نها ئامانج‌و خولیای ئێمه هه‌نگاوێك زیاتر چوونه پێشی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونی هاووڵاتیانه به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌نی به ئافره‌ت‌و مافه‌كانییه‌وه هه‌یه له كوردستان‌و ئومێده‌وارین كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان سه‌ره‌ڕای قه‌یرانه جۆراو جۆره‌كان ڕۆژێك زووتر له پێگه‌ی شیاوی ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگه‌دا نزیك ببێته‌وه " .
هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا بڕوانامه‌ی ڕێزلێنانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی ئاراسته‌ی هه‌ریه‌كه له ڕووناك فه‌ره‌ج وه‌ك سكرتێری ڕێكخراوی ڕاگه‌یاندن‌و ڕووناكبیریی ژنان‌و هه‌ره‌س ئارام، وه‌ك نوێنه‌ری ڕێكخراوی خانزاد‌و ته‌لار له‌تیف، وه‌ك نوێنه‌ری سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی‌و مه‌ده‌نیه‌ت كرا .
له به‌رانبه‌ردا ڕێكخراوه‌كان خۆشحاڵی‌و پێزانینی زۆری خۆیان ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و به‌ڕێوه‌به‌رو ستافه په‌یوه‌ندیداره‌كانی كرد له به‌رانبه‌ر پێ‌زانین به رۆڵ‌و كاره‌كانیان‌و سازدانی ئه‌و مه‌راسیمه‌و به نرخه‌وه له پێزانینه‌كه‌یان ڕوانی .