• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
له‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كاندا، وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆنه‌یه‌كی‌ تیابه‌ت ڕێك ده‌خات

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 3ی‌ 12ی‌ 2019، به‌بۆنه‌ی‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت، وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر بۆنه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ ڕێكخست‌و تیایدا ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه‌و ڕێكخراو خه‌ڵاتكران كه‌ له‌ بواری‌ خزمه‌تی‌ كه‌مئه‌ندام‌و خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت ڕۆڵ ده‌گێڕن.

له‌و بۆنه‌یه‌دا كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.كوێستان موحه‌ممه‌د، وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كانی‌ وه‌زاره‌ت‌و سه‌رۆك‌و به‌رپرسی‌ یه‌كه‌می‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ بواری‌ كه‌مئه‌ندامی‌‌و خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت‌و نوێنه‌ره‌ی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كان به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڕێز وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا سه‌ره‌ڕای‌ دووپاتكردنه‌وه‌ی‌ پشتیوانی‌ خۆی‌‌و وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌ و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت دووپاتكرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و كارانه‌ی‌ خسته‌ڕوو كه‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ ماوه‌ی‌ سێ مانگی‌ ڕابردوودا ئه‌نجامیداون.

هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا، خه‌ڵاتی‌ وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌سه‌ر (100) دامه‌زراوه‌ی‌ حكومی‌‌و ناحكومیدا دابه‌شكرا كه‌ به‌جۆرێك له‌ جۆره‌كان خزمه‌ت به‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت ده‌كه‌ن.

له‌و بۆنه‌یه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و نه‌هرۆ عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و ئاشتی‌ نوری‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانی‌‌و به‌رزان مه‌حمود، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌ربه‌نیخان‌و به‌رزان كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ چه‌مچه‌ماڵ‌و به‌هار عه‌بدوڕه‌حمان، به‌ڕێوبه‌ه‌ری‌ په‌یمانگای‌ هیوای‌ نابیستانی‌ سلێمانی‌‌و نازه‌نین عه‌لی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌یمانگای‌ هانا له‌ سلێمانی‌‌و كه‌چاڵ عه‌لی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌یمانگای‌ ئاوات‌و مه‌ریوان له‌تیف، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ له‌ سلێمانی‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی‌ گشتیمان به‌شداری‌ مه‌راسیمه‌كه‌بوون.



03/12/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.