• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
سلێمانی‌: بەڕێوەچوونی‌ گفتوگۆیەکی‌ کراوە لەسەر توندوتیژی‌ دژی‌ ژنان‌و هۆکارەکان‌و ڕێگاکانی‌ بەرەنگاری‌

ڕۆژی‌ یەکشەممە، ١ی‌ ١٢ی‌ ٢٠١٩، بە ئامادەبوونی‌ بەڕێزان د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری‌ سلێمانی‌‌و م.عومەر گوڵپی‌، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ لەپارێزگای‌ سلێمانی‌، گروپی‌ بەرەنگاربوونەوەی‌ توندوتیژی‌ لەسەر بنەمای‌ جۆری‌ کۆمەڵایەتی‌ لە سلێمانی‌ بە هاوکاری‌ سەنتەری‌ جێندەر لە زانکۆی‌ سلێمانی‌، گفتوگۆیەک(پانێڵ)ێکی‌ بۆ چەند لایەنێکی‌ پەیوەندیدار بە بەپرسی‌ توندوتیژی‌ دژی‌ ژنان ڕێکخست.

لەو گفتوگۆیەدا، وێڕای‌ وتەی‌ بەڕێزان سەرۆکایەتی‌ زانکۆی‌ سلێمانی‌‌و پارێزگاری‌ سلێمانی‌، ئەم تەوەرانە گفتوگۆکران:

یەکەم: بەدیهێنهانی‌ یەکسانی‌ لە نێوان هەردوو ڕەگەزدا و تواناسازی‌ ژنان‌و کچان، کە لەلایەن بەڕێز د.سەیران تەها ئەحمەد، مامۆستا لە زانکۆی‌ سلێمانی‌ خرایە ڕوو.

دووەم: توندوتیژی‌ لە ڕەهەندی‌ مرۆڤناسی‌‌و کلتورییەوە، کە لەلایەن بەڕێز هێمن عەبدولقادر، توێژەری‌ کۆمەڵایەتی‌‌و بەرپرسی‌ سەنتەری‌ ڕاوێژکاری‌ خێزانی‌ لە بەڕێوەبەرایەتی‌ بەرەنگاربوونەوەی‌ توندوتیژی‌ سلێمانی‌.
 
سێیەم: هۆکارەکانی‌ توندوتیژی‌‌و ڕێگاکانی‌ ڕووبەڕووبوونەوەی‌ لە کۆمەڵگەی‌ کوردستانیدا کە لەلایەن بەڕێز عومەر گوڵپی‌، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی‌ خرایە ڕوو.

چوارەم: جیاکاری‌ ڕەگەزی‌ وەک بەربەستێک لەبەردەم بەشداری‌ کارای‌ ژناندا، کە لەلایەن بەڕێز بەهار مونزیر، بەڕێوەبەری‌ ڕێکخراوی‌ خەڵک بۆ گەشەپێدان تایبەت بە پرسەکانی‌ ژنان خرایە ڕوو.

پێنجەم: بەشداری‌ کارا پێکردنی‌ ژنان لە بواری‌ کەرتی‌ وزەو نەوت، کە لەلایەن بەڕێز پرشە ئەبوبەکر عوسمان، بەڕێوەبەری‌ SPE بۆ هاندانی‌ کچان‌و خوێندکاران بۆ خوێندن لە بواری‌ وزەو نەوت‌و بەشدارێکی‌ کارای‌ هاندانی‌ ژنان خرایە ڕوو.

لە سیمینارەکەیدا، بەڕێز م.عومەر گوڵپی‌، بە ئامارو داتا ئاستی‌ توندوتیژی‌ لە هێندێک وڵاتی‌ ڕۆژئاوایی‌ خستەڕوو، کە سەلمێنەری‌ ئەو ڕاستیە بوو توندوتیژی‌ دژی‌ ژنان پەیوەندی‌ بە سیستم‌و ئایدۆلۆجیاو وڵاتێکەوە نییەو لەسەرجەم وڵاتانی‌ دونیا بە ڕێژەی‌ جیاجیا ئامادەیی‌ هەیە، هەروەها سەبارەت بەهەرێمی‌ کوردستان، هێندێک ئامارو داتای‌ خستەڕوو کە بەهۆیانەوە دەتوانرێت لە هۆکارەکانی‌ توندوتیژی‌ بکۆڵرێتەوە، لە کۆتایی‌ وتەکەیدا بەڕێز بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ ئەو ڕێگایانەی‌ خستەڕوو کە بەهۆیانەوە دەکرێت سنورێک بۆ توندوتیژی‌ دابنرێت‌و حاڵەتەکانی‌ توندوتیژی‌ کەم بکرێنەوە، بەتایبەت لەو بارەیەوە ڕوونیکردەوە پێویستە سەرجەم ئەو لایەنە حکومی‌‌و ناحکومییانەی‌ کار دەکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی‌ توندوتیژی‌ خاوەنی‌ ستراتیج‌و پرۆسەیەکی‌ یەکتر تەواوکردنبن، بەتایبەت گرنگە سود لەو زەمینەیە وەرگرین کە لە هەرێمی‌ کوردستان هەیەو بە پشت بەستن بە کەرەستە خۆماڵیەکان‌و هاوتای‌ لایەنە ئەرێنیەکانی‌ ژیانی‌ کۆمەڵایەتیمان‌و تەریب بە ئاینی‌ خەڵکی‌ کۆمەڵگەکەمان ڕووبەڕووی‌ توندوتیژی‌ ببینەوە، بەتایبەت گرنگە لە زۆر بواردا تاک‌و خێزانەکانی‌ کۆمەڵگەکەمان وشیاربکرێنەوە‌و پاڵپشتی‌ بکرێن‌و بە چۆنیەتی‌ ڕووبەڕووبوونەوەی‌ گرفتەکان‌و پرۆسەی‌ ژیانسازی‌ سەردەمیانە ئاشنابکرێن.

ئەم گفتوگۆکراوەیە، بەشێک بوو لە چالاکییەکانی‌ ١٦ ڕۆژی‌ بەرەنگاری‌ توندوتیژی‌ دژی‌ ژنان کە لەلایەن گروپی‌ کاری‌ ڕووبەڕووبوونەوەی‌ توندوتیژی‌ لە سلێمانی‌ ڕێکخرابوو.


01/12/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.