• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چوار پۆستی‌ بەتاڵ بە شێوەی‌ کێبرکێ پڕ دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ لەپارێزگای‌ سلێمانی‌، بەمەبەستی‌ پڕکردنەوەی‌ چوار پۆستی‌ بەتاڵ ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوەو داوا لە کارمەندانی‌ سنوری‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ دەکات بەشداری‌ کێبرکێکە بکەن، ئەوەش لە چوارچێوەی‌ ڕەخساندنی‌ هەلی‌ چونیەک بۆ کارمەندان‌و بەرجەستەکردنی‌ دادگەری‌ لە بەخشینی‌ پلەو پۆستەکان‌و پڕکردنەوەی‌ بەرپرسیارێتیەکان بە کەسانی‌ شایستە.

دەقی‌ ئاگادارییەکە بەمجۆرەیە:

پڕكردنه‌وه‌ی‌ پۆستی‌ به‌تاڵ

ئاگاداری‌ كارمه‌ندانی‌ سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان ده‌کەین، ئه‌و بەڕێزانەی‌‌ ئاره‌زوومه‌ندن به‌ وه‌رگرتنی‌ ئەم پۆستانەی‌ خوارەوە له‌ ماوه‌ی‌ (١٠) ڕۆژدا له‌ به‌رواری‌ ڕاگه‌یاندنی‌ ئه‌م ئاگادارییەوە، زانیارییه‌ كه‌سی‌‌و تواناییه‌كانیان (سی‌ ڤی‌) ئاراسته‌ی‌ (به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ كارگێڕی‌) له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان بکەن به‌ مه‌به‌ستی‌ به‌شداریكردن له‌ كێبڕكێی‌ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانە، بە ڕەچاوکردنی‌ ئەم مەرج و تایبەتمەندییانەی‌ ئاماژەیان پێ دراوە:

١ـ پۆستی‌ (جێگری‌ بەڕێوەبەر) لە بەڕێوەبەرایەتی‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌.
مەرج و تایبەتمەندییەکان:
أـ هەڵگری‌ بڕوانامەی‌ بەکالۆریۆس لە بواری‌ (کۆمەڵناسی‌، کاری‌ کۆمەڵایەتی‌، دەروونناسی‌، یاسایی‌، کارگێڕی‌).
ب ـ خزمەتی‌ لە (١٠) ساڵ کەمتر نەبێت.
ج ـ باشترە ئەزموونی‌ هەبێت لە کارکردن لە بواری‌ کارگێڕی‌ و کاری‌ کۆمەڵایەتیدا.

٢ـ پۆستی‌ بەڕێوەبەرى هۆبەى (ماڵی‌ ساوایانی‌ منداڵان) لە بەڕێوەبەرایەتی‌ چاودێری‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌.
مەرج و تایبەتمەندییەکان:
أـ هەڵکری‌ بڕوانامەی‌ بەکالۆریۆس بێت لە (کۆمەڵناسی‌، دەروونناسی‌، کاری‌ کۆمەڵایەتی‌، پەروەردەی‌ دەروونی‌).
ب ـ باشترە ئەزموونی‌ بەرێوبردنی‌ لە دامەزراوەی‌ کۆمەڵایەتی‌ هەبێت و شارەزای‌ پەروەردەی‌ منداڵ بێت.

٣ـ پۆستی‌ بەرپرسی‌ هۆبەی‌ وردبینی‌ لە بەڕێوەبەرایەتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ بتوێن/ پشدەر لە ڕانیە.
مەرج و تایبەتمەندییەکان:
هەڵگڕانی‌ بڕوانامەی‌ بەکالۆریۆس، دیبلۆم لە بواری‌ ژمێریاری‌ و ئامادەیی‌ بازرگانی‌ لە بواری‌ ژمێریاری‌ دەتوانن بەشداری‌ کێبرکێکە بکەن.

٤ـ پۆستی‌ بەرپرسی‌ (بنکەی‌ کەمئەندامان) لە قەڵادزێ سەر بە بەڕێوەبەرایەتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ بتوێن/ پشدەر:
ـ هەڵگرانی‌ بڕوانامەی‌ بەکالۆریۆس و دیبلۆم مافی‌ پێشکەشکردنی‌ داوایان هەیە.


ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی
٢٨ی‌ ١١ی‌ ٢٠١٩



28/11/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.