په‌یمانگای ڕووناكی بۆ په‌روه‌رده‌و فێركردنی نابینایان یادی بیست‌و یه‌ك ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ده‌كاته‌وه
ڕۆژی سێشه‌ممه، 26ی 11ی 2019، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و به‌ڕێزان هیوا سه‌عید، سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی‌و له‌تیف شێخ عه‌زیز، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی به وه‌كاله‌ت‌و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی سه‌نته‌رو په‌یمانگاكان‌و دایك‌و باوكی منداڵانی نابینا، په‌یمانگای ڕووناكی بۆ په‌روه‌رده‌و فێركردنی نابینایان، یادی بیست‌و یه‌ك ساڵه‌ی دامه‌زراندنی خۆی كرده‌وه.
له‌و بۆنه‌یه‌دا به‌ڕێز م.مه‌ریوان له‌تیف، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای ڕووناكی وته‌ی به‌خێرهاتنی پێشكه‌شكردو تیایدا تیشكی خسته سه‌ر پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن له په‌یمانگاو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی په‌یمانگا به درێژایی ساڵانی ڕابردوو به‌ده‌ستیهێناوه.
هه‌ر له مه‌راسیمه‌كه‌دا به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو له وته‌كه‌یدا پیرۆزبایی له به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستا‌و قوتابیانی په‌یمانگا كرد‌و جه‌ختی كرده‌وه په‌یمانگا به دڵسۆزی ستافه‌كانی له ساڵانی ڕابردوودا به‌تایبه‌ت له ساڵانی قه‌یرانی داراییدا زۆر دڵسۆزانه توانیویانه ئه‌ركی په‌روه‌رده‌و فێركردنی منداڵان ڕاپه‌ڕێنێت‌و چه‌ندین نه‌وه پێبگه‌یه‌نێت كه كه‌سانی تێگه‌یشتوو و پێگه‌یشتوو و به به‌رهه‌می كۆمه‌ڵگه‌ن.
هه‌ر له وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاماژه‌ی به‌و هه‌وڵانه‌كرد كه له سنوری پارێزگای سلێمانی له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌درێن بۆ باشتركردنی ژینگه‌ی ژیان بۆ هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، جه‌ختی كرده‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌رده‌وام ده‌بێت له دانانی پلان‌و به‌رنامه‌ی ژیرانه‌و واقیعیانه‌و سه‌رده‌میانه بۆ په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كانی منداڵانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كه ڕۆڵێكی گه‌وره‌یان هه‌یه له‌په‌روه‌رده‌و فێركردن‌و ڕاهێنانی منداڵانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت.
له‌و ئاهه‌نگه‌دا، له‌لایه‌ن مامۆستا‌و قوتابیانی په‌یمانگاوه ژماره‌یه‌ك سرودو گۆرانی‌و شانۆییه‌ك پێشكه‌شكران كه جێگه‌ی خۆشحاڵی‌و سه‌رنجی ئاماده‌بووان بوو.
په‌یمانگای ڕووناكی بۆ نابینایان له ساڵی 1998 دامه‌زراوه‌و یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌و له‌ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كه‌مئه‌ندامانی سلێمانیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی سه‌رپه‌رشتیده‌كات.