به ڕێزلێنان له چه‌ند ده‌ستپێشخه‌رێك، له شاری سلێمانی ڕۆژی جیهانی ده‌ستپێشخه‌ری به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی دووشه‌ممه، 25ی 11ی 2019، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌لایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی‌و ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تی شاری سلێمانی، ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی ئابوری كوردستان (كیدۆ) بۆنه‌یه‌كی تایبه‌تی به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ده‌ستپێشخه‌ری ڕێكخست‌و تیایدا خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی به‌خشیه ژماره‌یه‌ك خاوه‌ن كار‌و پڕۆژه كه به توانای خۆیان‌و و خستنه‌گه‌ڕی داهێنان‌و بیرۆكه‌كانیان بوونه‌ته خاوه‌نی به‌رهه‌م‌و پڕۆژه‌و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ هاووڵاتیان‌و بره‌ودان به به‌رهه‌می ناوخۆ.
له‌و بۆنه‌یه‌دا به‌ڕێز م.حوسام به‌رزنجی وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو له وته‌كه‌یدا بێجگه له به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووان، ئامانجه‌كانی چالاكییه‌كه‌ی خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ك بایه‌خی هاندانی حكومه‌ت بۆ پڕۆژه‌ی بچوك‌و داهێنه‌ران خسته‌ڕوو، و پاشان ئه‌و ڕێگریانه‌ی ئاماژه پێدا كه دێنه به‌رده‌م داهێنانكاران‌و خاوه‌ن پڕۆژه‌و بیرۆكه نوێیه‌كان‌و داوای كرد یاسا‌و ڕێنماییه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌م بواره هه‌موار بكرێنه‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا بگونجێت.
پاشان به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو له وته‌كه‌یدا ده‌ستخۆشی له ڕێكخراوی كیدۆو هه‌ڵسوڕێنه‌رانی ئه‌و بۆنه گرنگه كرد، هه‌روه‌ك پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه كرد كه له‌و بۆنه‌یه‌دا خه‌ڵاتكران.
هه‌ر له وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی جه‌ختی كرده‌وه له‌گرنگی‌و بایه‌خی خه‌ڵاتكردنی ده‌ستپێشخه‌ران‌و ئامانجه‌كانی چالاكییه‌كه، به تایبه‌ت له كاتێكدا كه ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رانه به توانای خۆیان‌و زۆرینه‌یان به بیرۆكه‌ی زۆر بچوك ده‌ستیان پێ كردووه‌و له ئێسته‌دا پڕۆژه‌كانیان كه‌وتووه‌ته سه‌رپێ، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه گرنگه له داهاتوودا یاسایه‌ك بۆ پاراستنی بیرۆكه‌ی داهێنه‌ران‌و ده‌ستپێشخه‌ران ده‌ربچێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئێسته‌دا حكومه‌ت سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی ڕه‌شنوسه‌كه‌یه‌تی، هه‌روه‌ك هیوای خواست له ئاینده‌دا حكومه‌ت باشتر بتوانێت به پیاچوونه‌وه به یاسا‌و ڕێنماییه‌كان‌و سیستمی ئیداری ئاسانكاری پێشكه‌ش به خاوه‌ن كار‌و ده‌ستپێشخه‌ران بكات‌و ببێته هۆی پشتیوانیان و چونكه پڕۆژه‌ی ناوخۆ‌و په‌ره‌پێدان به به‌رهه‌می ناوخۆ ده‌بێته هۆی پێشخستنی ئابوری وڵات‌و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی دڵنیایی‌و به‌خشینی ئومێد به هاووڵاتیان.
له كۆتایی وته‌كه‌شیدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پاڵپشتی خۆی‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌لایه‌تی سلێمانی بۆ چالاكییه‌كه‌و ده‌ستپێشخه‌ران دووپاتكرده‌وه.
پاشان هه‌ریه‌كه له‌و به‌ڕێزه ده‌ستپێشخه‌رانه‌ی بانگ كرابوون بۆ ئه‌و ڕێزلێنان باسیان له پڕۆژه‌و كاره‌كانیان كرد‌و چیرۆكی سه‌ركه‌وتنه‌كانیان خسته‌ڕوو، دواتر خه‌ڵاتی ڕێزلێنانیان پێ به‌خشرا.
ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه خه‌ڵاتی ڕێزلێنانیان پێ به‌خشرا بریتیبوون له به‌رێزان شێخ جه‌مالی كرپچنه وه‌ك جوتیاری نمونه‌یی‌و خاوه‌نی كارگه‌ی شیره‌مه‌نی جوانڕۆو خاتوو ڕووناك، خاوه‌نی چێشتخانه‌ی خه‌رپانی له هه‌ورامان‌و كه‌چاڵ خان، خاوه‌نی چێشتخانه‌ی داره‌وان‌و كاك سه‌ردار، خاوه‌نی چێشتخانه‌ی كورده‌واری ژیوارو كاك شێخ عه‌تا، خاوه‌نی كۆمپانیای ئاسمان بۆ سفره‌ی سه‌فه‌ری‌و كاك شیروان، خاوه‌نی كارگه‌ی ئالین بۆ به‌هارات.