• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌گه‌ڵ ستافه‌كانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو كۆده‌بێته‌وه‌و به‌دواداچوون بۆ پلان‌و به‌رنامه‌كان ده‌كات

ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 25ی‌ 11ی‌ 2019، هاوكاتی‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ به‌ره‌نگاری‌ توندوتیژی‌ دژی‌ ژنان، به‌ڕێزان م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و شه‌وبۆ موحه‌ممه‌د ئه‌مین، شاره‌زای‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و نوخشه‌ ڕه‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كارگێڕی‌ دیوان‌و ئاراس ناسر، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی‌ یاسایی‌‌و توێژه‌رانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ سلێمانی‌ كۆبوویه‌وه‌، هه‌روه‌ك له‌ سه‌ردانێكیشدا دیداری‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند داڵده‌دراوێك ئه‌نجام داو گوێی‌ له‌ خوسته‌كانیان گرت.

مه‌به‌ست له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ به‌رنامه‌و پلانه‌كانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دان‌و زانینی‌ ئاستی‌ به‌ره‌وپێشچوونیان، هه‌روه‌ك سوپاس‌و ده‌ستخۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رو ستافه‌كان كرد كه‌ وێڕای‌ كێشه‌و گرفته‌كان به‌ ئاستێكی‌ زۆر باشتر له‌ ساڵانی‌ ڕابردوو كاره‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن‌و ئه‌وه‌ی‌ پێویست بێت بۆ ژنانی‌ داڵده‌دراوی‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ ستافه‌كان كردو ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی‌ له‌ بواری‌ جیاجیادا ماڵه‌كه‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینی‌ به‌ بایه‌خی‌ زانی‌‌و پێی‌ وابوبو به‌رهه‌می‌ كاری‌ پێكه‌وه‌یی‌‌و سیستماتیكه‌و له‌ ئاینده‌دا به‌رهه‌می‌ زیاتریشی‌ ده‌بێت.

پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌باره‌ی‌ دۆسیه‌كه‌ی‌و ڕێگاكانی‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كانیه‌وه‌، له‌ نزیكه‌وه‌ گوێی‌ له‌ داڵده‌دراوێك گرت‌و به‌ڵێنی‌ پێدا به‌ دواداچوونی‌ ته‌واو بكات‌و هه‌وڵ بدات كێشه‌كه‌ی‌ له‌و چه‌قبه‌ستنه‌ ڕزگار بكات.



25/11/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.