• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
وه‌زیره‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌هاوڕێیه‌تی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ ده‌ڤه‌ری‌ ڕاپه‌ڕین به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌

ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، 24ی‌ 11ی‌ 2019، به‌ڕێز م.كوێستان موحه‌ممه‌د، وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌ هاوڕێیه‌تی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ ده‌ڤه‌ری‌ ڕاپه‌ڕینیان به‌سه‌ركرده‌وه‌، له‌ سه‌ره‌تای‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌دا سه‌ردانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بتوێن/پشده‌ریان كردو له‌وێ له‌لایه‌ن شه‌ماڵ عه‌باس، به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرسی‌ هۆبه‌كانه‌وه‌ پێشوازیكراو پاشان به‌ش‌و هۆبه‌و یه‌كه‌ جیاجیاكانی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌، پاشان سه‌ردانی‌ دایه‌نگه‌ی‌ ڕانیه‌ی‌ حكومی‌ كردو پاش به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ منداڵانی‌ دایه‌نگه‌و كارمه‌نده‌كانی‌، گوێی‌ له‌ كێشه‌و گرفته‌كانی‌ دایه‌نگه‌ گردو ڕێوشوێنی‌ چاره‌سه‌ریانی‌ ڕوونكرده‌وه‌.

هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانیاندا، به‌ڕێزان وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ و هاوڕێكانیان سه‌ردانی‌ به‌ڕێز هیوا قه‌ره‌نی‌ ئاغا، سه‌رۆكی‌ ئیداره‌ی‌ ڕاپه‌ڕینیان كردو له‌وێ گفتگۆی‌ كێشه‌كانی‌ هاووڵاتیانی‌ ده‌ڤه‌ری‌ ڕاپه‌ڕینیان كرد، له‌و دانیشتنه‌دا به‌ڕێز وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ پاڵپشتی‌ خۆی‌ بۆ خه‌ڵكی‌ ده‌ڤه‌ری‌ ڕاپه‌ڕین كرده‌وه‌ به‌تایبه‌ت كاركردنی‌ وه‌زارته‌كه‌ی‌ بۆ خه‌ڵكانی‌ هه‌ژار به‌ به‌رنامه‌ ڕوونكرده‌وه‌و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی‌ له‌ ئێسته‌دا وه‌زاره‌ت سه‌رقاڵیانه‌ و له‌ داهاتوودا ده‌بنه‌ به‌شێك له‌ هێنانه‌دی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتی‌.

دواتر به‌ڕێز م.كوێستان موحه‌ممه‌د، وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و شاندی‌ هاوڕێی سه‌ردانی‌ قه‌زای‌ قه‌ڵادزێیان كردو له‌وێ سه‌ردانی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان به‌كر بایز، قائمقامی‌ قه‌ڵادزێیان كردو پاشان سه‌ردانی‌ بنكه‌ی‌ كه‌مئه‌ندامان‌و سه‌نته‌ری‌ پاراستنی‌ منداڵان‌و بنكه‌ی‌ چاودێری‌ خێزان له‌ قه‌ڵادزێ‌و دایه‌نگه‌ی‌ قه‌ڵادزێیان به‌سه‌ركرده‌وه‌.

له‌ سه‌رجه‌م ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وانه‌دا به‌ڕێز وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و گوێی‌ له‌ كارمه‌ندان‌و به‌رپرسان گرت‌و به‌ڵێنی‌ پێدان به‌ پێی‌ یاساكان‌و تواناكانی‌ حكومه‌ت‌و بودجه‌ی‌ وه‌زاره‌ت هاوكارو پشتیوانی‌ هاووڵاتیانی‌ ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌و فه‌رمانگه‌كانی‌ ئه‌و سنوره‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ كار بێت.


24/11/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.