• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ۆرک شۆپێك بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ پڕۆگرامی‌ پاراستنی‌ منداڵ له‌سه‌ر ئاستی‌ عێراق‌و هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ڕێوه‌چوو

ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 18ی‌ 11ی‌ 2019، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز م.كوێستان موحه‌ممه‌د، وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و م.فواد سدیق، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ دیوان به‌ وه‌كاله‌ت‌و یوسف چاوشین، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ هه‌ولێرو ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێرو دهۆك‌و گه‌وره‌ به‌رپرسانی‌ بواری‌ پاراستنی‌ منداڵ له‌ ڕێكخراوی‌ یونسێف له‌ هه‌ردوو نوسینگه‌ی‌ به‌غداو هه‌رێمی‌ كوردستان‌و نوێنه‌رانی‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ ناوخۆو په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی‌، ۆرك شۆپێكی‌ تایبه‌ت به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ پڕۆگرامی‌ تایبه‌ت به‌ پاراستنی‌ منداڵ له‌هۆڵی‌ هۆتێل ڕۆتانا له‌ شاری‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ سه‌ره‌تای‌ ۆرك شۆپه‌كه‌دا به‌ڕێز وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا به‌ بایه‌خه‌وه‌ باسی‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ یاسایی‌ و ڕێوشوێنه‌كان كرد بۆ پاراستنی‌ منداڵ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و ئاماژه‌ی‌ به‌و پێشكه‌وتنانه‌ كرد كه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ بواری‌ پاراستنی‌ منداڵ به‌خۆیه‌و بینیوه‌ به‌تایبه‌ت بونیاتنانی‌ پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌و واژۆكردنی‌ سیستمی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و گه‌یشتن به‌ قۆناغی‌ كۆتایی‌ ئاماده‌كاری‌ یاسای‌ پاراستنی‌ منداڵ.

ۆرك شۆپه‌كه‌ نزیكه‌ی‌ پێنج سه‌عات به‌رده‌وام بوو و تیایدا ئاماده‌بووان گفتوگۆی‌ بواره‌ جیاجیاكانی‌ په‌یوه‌ست به‌ پرسی‌ پاراستنی‌ منداڵ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كرد.


18/11/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.