• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ خۆیی‌ به‌ڕێوه‌برد


ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 13ی‌ 11ی‌ 2019، به‌سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان نوخشه‌ ڕه‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كارگێڕی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و نه‌هرۆ عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و جێگری‌ به‌رێوه‌به‌رو به‌رپرسی‌ هۆبه‌كانی‌ كارگێڕی‌‌و ژمێریاری‌‌و وردبینی‌‌و هاوكاری‌ كه‌مئه‌ندامان‌و چاودێری‌ خێزان‌و ئامارو ئای‌ تی‌ , و یەکەی‌ یاسا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ مانگانه‌ی‌ خۆی‌ به‌ڕێوه‌برد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وته‌یه‌كی‌ پێكشه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا وێڕای‌ سوپاسی‌ به‌ڕێوه‌به‌رو سه‌رجه‌م ئەندامانی‌ کۆبوونەوەکەو ستافەکانیان، جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌ گرنگی‌‌و بایه‌خی‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ كه‌ كرۆك و ئامانجەکەی‌ خۆی‌ له‌ خزمه‌تی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت‌و هه‌ژاره‌كاندا ده‌بینێته‌وه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌سه‌ر كاركردنی‌ سه‌رجه‌م به‌رپرس‌و كارمه‌ندان به‌پێی‌ یاساو ڕێنماییه‌كان‌و بنەماکانی‌ بێلایه‌نی‌‌و پیشه‌ییبوون، هه‌روه‌ك ڕێنمایی‌ ئاماده‌بووانی‌ كرد له‌وه‌ه‌ی‌ ئه‌و ئاستی‌ ئارامی‌‌و هێمنیه‌ی‌ هه‌یانه‌ له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ هاووڵاتیان به‌رزتری‌ بكه‌نه‌وه‌و به‌ پێی‌ یاساو ڕێنماییه‌كان ببنه‌ هۆی‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ هاووڵاتیان.

پاش گفتوگۆیه‌كی‌ دوو سه‌عاتی‌، گرنترین ده‌رئه‌نجام‌و ڕاسپارده‌كانی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بریتبوون له‌م خاڵانەی‌ خوارەوە:
1ـ ڕێزگرتنی‌ زۆر لە هاووڵاتیان و وەڵامدانەوەی‌ داواکانیان، به‌تایبه‌ت هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت‌و كه‌مئه‌ندامان‌و كه‌س‌و كاریان.

2ـ پاراستنی‌ ئه‌و شێوازی‌ كاركردنه‌ی‌ ماوەی‌ سێ مانگە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆڕی‌ پاراستن په‌یڕه‌وی‌ ده‌كات له‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ ژوورو یەکەکان له‌ یه‌ك هۆڵ‌و دابینكردنی‌ شوێنی‌ حه‌وانه‌وه‌و پشوودان بۆ هاووڵاتیان‌و سه‌ردانیكاران‌و نه‌هێشتنی‌ هیچ جۆره‌ ڕۆتینێك كه‌ ببێته‌ هۆی‌ ماندوو كردنی‌ هاووڵاتیان‌و گله‌یی‌‌و گازنده‌، ئه‌وه‌ش له‌ ڕێگه‌ی‌ ته‌واوكردنی‌ ده‌رخسته‌و خه‌مڵاندنی‌ تایبه‌ت بۆ بینای‌ پێویست له‌مباره‌یه‌وه‌.

3ـ پابه‌ندی‌ ته‌واو به‌ سه‌رجه‌م یاساو ڕێنماییه‌ به‌ركاره‌كان‌و ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی‌ كه‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ داوایان ده‌كات له‌ سه‌رجه‌م ڕێكاره‌كانی‌ كاركردندا به‌تایبه‌ت له‌ بواری‌ ژمێریاری‌‌و داراییدا.

4ـ جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌تی‌ كاراكردنه‌ی‌ هۆبه‌و یه‌كه‌كان‌و سپاردنی‌ ئه‌رك به‌پێی‌ یاساو ڕێنماییه‌كان‌و ئه‌و ڕێنماییانه‌ی‌ میلاك ڕێك ده‌خه‌ن و پاراستنی‌ هاوسەنگی‌ لە کاری‌ بەرپرس و کارمەنداندا.

5ـ به‌هێزكردن‌ی‌ کارکردن و وردی‌ له‌ كاری‌ هۆبه‌ی‌ ئامارو ئای‌ تی‌ و ته‌كنه‌لۆجیای‌ زانیاری به‌جۆرێك هه‌موو جۆره‌ زانیارییه‌ك به‌ شێوه‌یه‌كی‌ زۆر ڕێك‌و پێك له‌ چوارچێوه‌ی‌ پڕۆگرامدا بپارێزرێت‌و ئه‌رشیف بكرێت‌و به‌ ئاسانی‌ ڕاپۆرت پێشكه‌ش بكرێت هه‌ر كات ویستراو ڕێگه‌ بگرێت لەهەر ئەگەرێکی‌ فرت‌و فێڵ بگیرێت.

6ـ گرتنه‌به‌ری‌ سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێوشوێنه‌ كارگێڕی‌‌و داراییانه‌ی‌ پێویسته‌ له‌ماوه‌ی‌ كۆتایی‌ ساڵدا فه‌رمانگه‌كان پێیان هه‌ستن.

7ـ جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌ جێ به‌جێكردنی‌ ڕێنماییه‌كانی‌ مۆڵه‌تی‌ به‌خێوكار وه‌ك خۆیان، کە خزمەتێکی‌ دیارو بەرچاون بە هاووڵاتیانی‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت.

8ـ پێویسته‌ بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی‌ ناتوانن بێنه‌ به‌رده‌م لیژنه‌كان بۆ پرۆسه‌ی‌ دڵنیابوونه‌وه‌ بۆ له‌ ژیاندابوون، لیژنه‌كانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ تۆڕی‌ پاراستن خۆیان سه‌ردانی‌ هاووڵاتی‌ بكه‌ن‌و نه‌بنه‌ بارگرانی‌ به‌سه‌ر هاووڵاتیانه‌وه‌.

9ـ ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ شێوازی‌ سوپاسكردن‌و جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما یاساییانه‌ی‌ به‌هۆیانه‌وه‌ سوپاسیان پێ ده‌ده‌رێت به‌ كارمه‌ندان، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو هاندانی‌ كارمه‌ندانی‌ به‌ تواناو به‌رپاكردنی‌ دادگه‌ری‌ له‌و بواره‌دا.

جێی‌ ئاماژه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ یه‌كێك له‌ شه‌ش فه‌رمانگه‌ گرنگه‌كانی‌ سنوری‌ کاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتییه‌و كاری‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ به‌ پێی‌ ئه‌و توانایانه‌ی‌ له‌ به‌رده‌ستیدان.


13/11/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.