• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ڕاهێنانێكی‌ دوو ڕۆژه‌ بۆ باشتركردنی‌ توانای‌ ستافه‌كان بۆ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ منداڵان و خانه‌واده‌كانیان به‌ڕێوه‌چوو

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 12ی‌ 11ی‌ 2019، به‌ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێزان ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و ئاراس ناصر، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان‌و ژیار جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌، به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان كۆتایی‌ به‌ ڕاهێنانێكی‌ دوو ڕۆژه‌ هێنا كه‌ بۆ 26 توێژه‌رو كارمه‌ندی‌ سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ پاڵپشتی‌ ڕێكخراوی‌ تراینگڵ كرابوویه‌وه‌.

له‌و ڕاهێنانه‌دا كه‌ له‌ هۆڵی‌ هوتێل ڕامادای‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌چوو و هه‌ریه‌كه‌ له‌به‌ڕێزان ستار حه‌مه‌كه‌ریم‌و به‌نان وه‌هاب ڕاهێنه‌ری‌ بوون، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا جه‌ختی‌ كره‌وه‌ له‌سه‌ر بایه‌خی‌ خول‌و ڕاهێنانه‌كان به‌تایبه‌ت باسی‌ له‌ ڕۆڵی‌ ئه‌و ڕاهێنانه‌ كرد كه‌ ستراتیجین و باشتر ده‌توانن ئامانجه‌كانی‌ ڕاهێنان بهێننه‌دی‌.

هه‌ر له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌وه‌ی‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ منداڵ‌و كه‌س و كاری‌ منداڵ به‌ پێوه‌ره‌ زانستیه‌كان‌و پیشه‌ییانه‌ وا ده‌كات كاره‌كان باشتر به‌ڕێوه‌ بچن‌و ئامانجی‌ باشتریان هه‌یه‌ بێت له‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كانی‌ منداڵدا، هه‌ربۆیه‌ به‌ پێویستی‌ زانی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ ڕاهێنانه‌كاندا فێری‌ ده‌بن به‌ باشی‌ ته‌رجه‌مه‌ی‌ بكه‌ن بۆ ژیانی‌ كرداری‌ ڕۆژانه‌.

له‌ كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا بڕوانامه‌ی‌ به‌شداربوون به‌سه‌ر ئاماده‌بووانی‌ ڕاهێنانه‌كه‌دا دابه‌شكرا.


13/11/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.