• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
سیمینارەکانی‌ هوشیاری‌ یاسایی‌ بۆ کارمەندان بەردەوامن

لە چوارچێوه‌ی‌ زنجیره‌ سیمیناری‌ هوشیاری‌ یاسایی‌ بۆ كارمه‌ندانی‌ سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان، چوار سیمینار له‌ چوار كاتی‌ جیاوازدا له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌ربه‌ندیخان‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانی‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌چوو.

ڕۆژی‌ چوار شه‌ممه‌، 6ی‌ 11ی‌ 2019، له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌ربه‌ندیخان.
ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، 10ی‌ 11ی‌ 2019، له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانی‌‌و دایه‌نگه‌ی‌ چوار باخ.
ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 11ی‌ 11ی‌ 2019، له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌.
ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 12ی‌ 11ی‌ 2019، له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌.

سه‌رجه‌م سیمیناره‌كان له‌لایه‌ن به‌ڕێزان ڕێبوار ڕه‌سوڵ، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ یاساو هیوا ڕه‌حمان، ڕاوێژكاری‌ یاسایی‌ له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ڕێوه‌چوون و ناوه‌ڕكه‌كه‌یان بریتیه‌ له‌ ئاشناكردنی‌ كارمه‌ندان به‌ ڕێككاری‌ یاسای‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ كه‌رتی‌ گشتی‌‌و ده‌وڵه‌ت و ڕێنمایی‌ ڕه‌فتاری‌ پیشه‌یی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ ده‌وڵه‌ت ده‌رچوو له‌ ده‌سته‌ی‌ ده‌ستپاكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.
 
به‌ پێی‌ ڕاسپارده‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ژماره‌ (8)ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كه‌ له‌ به‌رواری‌ 23ی‌ 10ی‌ 2019 به‌ڕێوه‌چوو، له‌ پێناو ئاشناكردنی‌ سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی‌ سنوری‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ سیمیناره‌وه‌ سه‌رجه‌م كارمه‌ندان ئاشنای‌ یاسا به‌ركاره‌كان بكرێن كه‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان دامه‌زراوه‌و كارمه‌ند ڕێك ده‌خات‌و ئاشنای‌ ئه‌رك‌و مافه‌كانی‌ ده‌كات.

به‌ پێی‌ ئه‌و بڕیاره‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پێویسته‌ له‌ ماوه‌ی‌ (120) ڕۆژدا، سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی‌ سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كه‌ ژماره‌یان زیاتره‌ له‌ (1000) كارمه‌ند له‌و ڕاهێنانه‌دا به‌شداربن، سه‌رجه‌م ئامانجی‌ ڕاهێنانه‌كه‌ش بریتیه‌ له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ توانای‌ دامه‌زراوه‌كان‌و باشتر ئه‌نجامدانی‌ كاره‌كان‌و پاراستنی‌ كارمه‌ندان له‌ هه‌ڵه‌و كه‌م‌و كورتی‌ و ئاشناكردنیان به‌ مافه‌كانیان.



13/11/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.