• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ئەنجومەنی‌ فراوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ مانگانه‌ی‌ خۆی‌ به‌ڕێوه‌ برد

"به‌ ئه‌لكیترۆنیكردنی‌ داتای‌ ماڵه‌كان‌و به‌دواداچوونی‌ یاسای‌ كه‌مئه‌ندامان به‌رنامه‌یان بۆ دانرا"
ئەنجومەنی‌ فراوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ مانگانه‌ی‌ خۆی‌ به‌ڕێوه‌ برد

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 7ی‌ 11ی‌ 2019، به‌سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و شاره‌زاكانی‌ دیوان‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فه‌رمانگه‌كان‌و سه‌رپه‌رشتیارانی‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و به‌رپرسی‌ به‌شه‌كانی‌ دیوان، ئه‌نجومه‌نی‌ فراوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ژماره‌ (7)ی‌ ساڵی‌ (2019)ی‌ خۆی‌ به‌ڕێوه‌برد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك به‌رنامه‌و پلان تاوتوێكران، گرنگترینیا به‌دواداچوونی‌ پلان‌و به‌رنامه‌كانی‌ ڕابردوو، دانانی‌ به‌رنامه‌ بۆ پاڵپشتی‌ ئه‌ژماری‌ كۆمه‌ك‌و هاوكاری‌ خێرخوازان بۆ ماڵه‌كانی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان‌و به‌ ئه‌لیكترۆنیكردنی‌ داتای‌ سودمه‌ندانی‌ ماڵه‌كان‌و كۆكردنه‌وه‌ی‌ بۆچوون له‌سه‌ر ڕه‌شنوسی‌ وه‌سفی‌ وه‌زیفی‌ وه‌زاره‌ت‌و به‌رنامه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ به‌دواداچوونی‌ ڕێبه‌ری‌ ستانداری‌ ئه‌ندازیاری‌ بۆ گونجاندنی‌ بیناو پڕۆژه‌و شوێنه‌ گشتیه‌كان بۆ كه‌مئه‌ندامان ته‌وه‌رێكی‌ تری‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

سه‌باره‌ت به‌ سه‌رجه‌م بڕگه‌و بابه‌ته‌كان، به‌شداربووانی‌ كۆبوونه‌وه‌ به‌شدارییه‌كی‌ جیدیان كردو به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رنامه‌كان گفتوگۆیان كردو له‌ ئه‌نجامدا به‌ بڕیارو ڕاسپارده‌ی‌ پێویست كۆبوونه‌وه‌كه‌ كۆتایی‌ هات، و واده‌ی‌ كۆبوونه‌وی‌ داهاتوو ژماره‌ (8) له‌ ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 11ی‌ 12ی‌ 2019 ده‌ست نیشانكرا.


07/11/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.