• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ مانگانه‌ی‌ خۆی‌ به‌ڕێوه‌ ده‌بات

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 6ی‌ 11ی‌ 2019، به‌سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان نوخشه‌ ڕه‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كارگێری‌ دیوان‌و ئاشتی‌ نوری‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانی‌،‌و هیوا سه‌عید، سه‌رپه‌رشتیاری‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و به‌ڕێزان جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرس‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌یمانگاكانی‌ هیواو ئاوات‌و هاناو ڕووناكی‌ و ڕۆشنایی‌ و ئۆتیزم‌و به‌رپرسی‌ هۆبه‌كانی‌ ژمێریاری‌‌و كارگێڕی‌، ئه‌نجومه‌نی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ مانگانه‌ی‌ خۆی‌ به‌ڕێوه‌برد.

له‌و كۆبوونه‌وه‌ه‌یه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌سه‌ر باشتر به‌ڕێوه‌بردنی‌ توانا دارایی‌‌و مرۆییه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ناوبراوو باشتر ڕێكخستنه‌وه‌ی‌ میلان‌و گرتنه‌به‌ری‌ هه‌موو ڕێوشوێنێكی‌ پێویست بۆ ئاسانكاری‌ هات‌و چۆو پرۆسه‌ی‌ فێركردن‌و په‌روه‌رده‌كردن‌و ڕاهێنانی‌ منداڵانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت، هه‌روه‌ها به‌ وردی‌ باسی‌ له‌ بایه‌خی‌ جێ به‌جێكردنی‌ یاساو ڕێنماییه‌كان‌و به‌رپاكردنی‌ دادگه‌ری‌ له‌ نێوان كارمه‌نداندا كرد.

سه‌ره‌ڕای‌ گفوگۆی‌ زۆر بابه‌تی‌ په‌یوه‌ست به‌ كاری‌ ڕۆژانه‌ی‌ په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كان، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاردرا له‌ به‌هاری‌ ساڵی‌ 2020دا، له‌ به‌شداری‌ سه‌رجه‌م په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كان فێستیڤاڵێكی‌ هونه‌ری‌ گه‌وره‌ به‌ناوی‌ (فێستیڤاڵی‌ به‌هارو ئومێد) به‌ڕێوه‌به‌رن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كان له‌سه‌ر شێوازی‌ به‌شداری‌‌و چۆنیه‌تی‌ به‌ڕێوه‌چوونه‌كه‌ی‌ گفتوگۆی‌ پێویستیان ئه‌نجامدا.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رجه‌م به‌شداربووان بۆچوون‌و پێشنیارو ڕه‌خنه‌و داواكاری‌ خۆیان و كارمه‌ندو مامۆستاو ڕاهێنه‌رانیان خسته‌ڕوو، بۆ هه‌ر پرسێكیش بڕیاری‌ پێویست وه‌رگیرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانی‌ یه‌كێك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی‌ سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌و ئه‌ركی‌ په‌روه‌رده‌ ڕافێركردن‌و ڕاهێنانی‌ منداڵانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت له‌ ڕێگه‌ی‌ شه‌ش سه‌نته‌رو په‌یمانگاوه‌ جێ به‌جێ ده‌كات‌و له‌ ئێسته‌دا زیاتر له‌ 250 منداڵ‌و گه‌نجی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت له‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانیان سودمه‌ندن.


06/11/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.