بەڕێوەبەری گشتی دایەنگەی چوارباخ بەسەر دەکاتەوە
ڕۆژی سێشه‌ممه، 5ی 11ی 2019، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به هاوڕێیه‌تی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان نوخشه ڕه‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری دیوان‌و هیوا سه‌عید، به‌رپرسی به‌شی دایه‌نگه‌كان دایه‌نگه‌ی چوارباخی حكومییان به‌سه‌ركرده‌وه.
له‌و به‌سه‌ر كردنه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوبه‌ری گشتی له نزیكه‌وه هۆبه‌و هۆڵو شوێنه جێاجیاكانی بهڕێوهبردنو خزمهتگوزاریو منداڵانی به‌سه‌ر كرده‌وه‌و گوێی له داوا‌و پێشنیاری ستافه‌كان گرت.
له‌باره‌ی كاره‌كانی دایه‌نگه‌وه به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ستخۆشی له خاتوو به‌یان گۆرگیس، به‌ڕێوه‌به‌ری دایه‌نگه‌و سه‌رجه‌م ستافهكانی دایه‌نگه كرد له به‌رانبه‌ر كاركردنی دڵسۆزانهیاندا، هه‌روه‌ك ڕێنماییكردن كه هه‌میشه پابه‌ندی یاسا‌و ڕێنماییه‌كان‌و بن‌و باشتر ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ گه‌شه‌ی منداڵ بره‌خسێنن، به‌تایبه‌ت ڕێنماییكردن بۆ په‌ره‌پێدانی پڕۆگرامی ڕۆژانه‌ی كاركردن بۆ منداڵان له ڕووی گه‌شه‌پێدانی ژیریی‌و جهستهییو ده‌روونییه‌وه.
دایه‌نگه‌ی چوارباخ، دایه‌نگه‌یه‌كی حكومییه‌و سه‌ر به به‌ڕێوه‌یه‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانیه‌و له ئێسته‌دا 130 منداڵ له خۆ دهگرێتو ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی چوارباخ له شاری سلێمانی.
|