به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشوازی له ستافێكی ئه‌كادیمی ئه‌ڵمانی ده‌كات
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشوازی له ده‌سته‌یه‌ك له مامۆستایان‌و خوێندكارانی خوێندنی باڵای بواری كاری كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆی ئه‌پلاید ساینسی ئه‌ڵمانی كرد كه به‌مه‌به‌ستی گۆڕینه‌وه‌ی زانیاریی‌و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی ئه‌كادیمی به‌هاوكاری به‌شی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆی سلێماتی سه‌ردانی كوردستانیان كردووه .
ڕۆژی سێشه‌ممه، 26ی نیسانی2016، عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، به ئاماده‌بوونی عوسمان حه‌مه‌فه‌ره‌ج، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی‌و پرشنگ كه‌ریم، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، پێشوازی له ستافێك له ئه‌كادیمیان‌و خوێندكارانی خوێندنی باڵای زانكۆی ئه‌پلاید ساینسی ئه‌ڵمانی كرد كه به‌سه‌رپه‌رشتی د.كریستین سونبیرك‌و د.چنور قادری مامۆستایانی زانكۆ‌و به‌هاوكاری‌و هاوڕێیه‌تی د.لوقمان سیوه‌یلی سه‌رۆكی به‌شی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی له كۆلێجی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كانی زانكۆی سلێمانی كرد .
ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی بوو سه‌باره‌ت به شێوازی كاری دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی‌و هاوكاری زانكۆی ناوبراو و هه‌ردوو به‌شی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كۆمه‌ڵناسی كۆلێجی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كانی زانكۆی سلێمانیدایه له‌پێناو گه‌شه‌پێدانی زانیاریی‌و باس‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیدا له‌سه‌ر ئاستی هه‌ردوو زانكۆی سلێمانی‌و زانكۆی ئه‌پلایدی ئه‌ڵمانی .
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا وه‌فدی ناوبراو سه‌ردانی هه‌ریه‌كه له په‌یمانگای هیوای نابیستان‌و په‌یمانگای هانایان كرد له شاری سلێمانی .
|