سیمینارێکی هوشیاری یاسایی لە تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی و پەیمانگای هیوای نابیستان بەڕێوەچوو
ڕۆژی دووشه‌ممه، ٤ی ١١ی ٢٠١٩، له وتنه‌وه‌ی هەردوو به‌ڕێزان، مافناس رێبوار ڕەسوڵ، بەرپرسی بەشی یاسای دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی‌و مافناس هیوا ڕه‌حمان، ڕاوێژكاری یاسایی،و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان نەهرۆ عەبدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی و ژمارەیەک لە به‌رپرسی هۆبه‌كان‌و ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆڕی پاراستن و بەڕێوەبەری پەیمانگای هیوای نابیستان‌و ژمارەیەک لە کارمەندو مامۆستایانی پەیمانگای هیوا، سمینارێکی تایبەت بە زنجیرە ڕاهێنانی وشیاركردنه‌وه‌و ئاشناكردنی كارمه‌ندان به یاسا به‌ركاره‌كان به‌ڕێوه‌چوو، به‌تایبه‌ت یاسای (ڕێككاری كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت‌و كه‌رتی گشتی) و ڕێنمایی ژماره‌ی (1)ی (ڕه‌فتاری پیشه‌یی) ده‌رچوو له ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێم.
له سیمیناره‌كه‌دا هەردوو پێشکەشکار، پوخته‌ی هه‌ردوو یاسا‌و ڕێنمایی ئاماژه‌بۆكراوی سه‌ره‌وه‌ی بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو، پاشان ئاماده‌بووانیش به سه‌رنج‌و تێبینی و پرسیاره‌كانیان به‌شداری سیمیناره‌كه‌بوون، سیمینارەکەش لەلایەن بەڕێز م.بەهار چاومار، مامۆستاى زمانى ئاماژەوە بۆ کارمەندانى نابیست خرایە سەر زمانى ئاماژە.
به پێی ڕاسپارده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ژماره (8)ی ئه‌نجومه‌نی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه له به‌رواری 23ی 10ی 2019 به‌ڕێوه‌چوو، له پێناو ئاشناكردنی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی سنوری كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی له ڕێگه‌ی سیمیناره‌وه سه‌رجه‌م كارمه‌ندان ئاشنای یاسا به‌ركاره‌كان بكرێن كه په‌یوه‌ندی نێوان دامه‌زراوه‌و كارمه‌ند ڕێك ده‌خات‌و ئاشنای ئه‌رك‌و مافه‌كانی ده‌كات.
به پێی ئه‌و بڕیاره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پێویسته له ماوه‌ی (120) ڕۆژدا، سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه ژماره‌یان زیاتره له (1000) كارمه‌ند له‌و ڕاهێنانه‌دا به‌شداربن، سه‌رجه‌م ئامانجی ڕاهێنانه‌كه‌ش بریتیه له به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای دامه‌زراوه‌كان‌و باشتر ئه‌نجامدانی كاره‌كان‌و پاراستنی كارمه‌ندان له هه‌ڵه‌و كه‌م‌و كورتی و ئاشناكردنیان به مافه‌كانیان.
|