به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، كۆبوونه‌وه‌ی بۆردی پاراستنی منداڵ له ئاستی پارێزگای سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی دووشه‌ممه، 28ی 10ی 2019، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز م.ئاراس ناسر، به‌رپرسی به‌شی پارێزگاری خێزان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی بۆردی پاراستنی منداڵ له ئاستی پارێزگای سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌و كه‌یس‌و كێشانه‌ی منداڵان كرا كه ڕووبه‌ڕووی ڕێكخراوه‌كان و لایه‌نه به‌شداربووه‌كان بووه‌ته‌وه له ماوه‌ی رابردوودا، هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگی نێوان لایه‌نه به‌شداره‌كانی بۆرد‌و چۆنیه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كێشه و گرفته‌كان له‌به‌رده‌م پاراستنی منداڵاندا گفتوگۆكراو ڕێوشوێنی پێویستی بۆ دانرا.
بۆردی پاراستنی منداڵ، ئه‌نجومه‌نێكه له ئاستی پارێزگای سلێمانی و كار ده‌كات بۆ پاراستنی منداڵان‌و مانگانه كۆبوونه‌وه‌ی خۆی به سه‌رپه‌رشتی و هه‌ماهه‌نگی به‌شی پارێزگاری خێزان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌ڕێوه ده‌بات‌و ئه‌ندامانی بۆرده‌كه پێكدێن له :(ڕێكخراوی OCHA، ڕێكخراوی UNFPA، ڕێكخراوی UNHCR، ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان، ڕێكخراوی ستێپ، ڕێكخراوی بارزانی، ڕێكخراوی تراینگڵ، ڕێكخراوی توانست، ژووری هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان له پارێزگا JCC، ڕێكخراوی UNICEF، ڕێكخراوی وچان، ڕێكخراوی ژیان فاونده‌یشن، ڕێكخراوی ئاسۆی هاوچه‌رخ).
|