به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی: پێویسته كارمه‌ندان به ته‌واوه‌تی خۆیان بۆ كاره‌كانیان ته‌رخان بكه‌ن
به پێی فه‌رمانێكی كارگێڕی، كه ژماره(4983) له به‌رواری (27ی 10ی 2019)ی له‌سه‌ره، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و مۆبایل‌و ئامێره‌كانی پهیوهندیو سه‌رجه‌م هۆكاره‌كانی كات كوشتن له فه‌رمانبه‌رانی قه‌ده‌غه دهكاتو پابه‌ندیان ده‌كات به ته‌رخانكردنی سه‌رجه‌م كاتهكانو كاتژمێره‌كانی كاركردنیان بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كان‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی فه‌رمانه‌كان و خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و سودمه‌ندان.
ئه‌و فه‌رمانه كارگێڕی پشتی به بڕگه‌و مادده‌كانی یاسای ڕێككاری فه‌رمانبه‌رانی دهوڵهتو كه‌رتی گشتی، ژماره (14)ی ساڵی (1991)ی هه‌مواركراو، هه‌روه‌ها ڕێنمایی ژماره (1)ی ساڵی (2016)ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان به‌ستوه‌و تیایدا به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرسانی بهشو هۆبه‌و یه‌كه‌كان پابه‌ند ده‌كات به ئاگاداركردنه‌وه‌ی فهرمانبهرانو به‌دواداچوونی جێ به‌جێكردنی بڕیاره‌كه.
|