له سنوری پارێزگای سلێمانی له ماوه‌ی نۆ مانگی ڕابردوودا، 302 مامه‌ڵه‌ی مۆڵه‌تی به‌خێوكار ئه‌نجامدراوه
به‌پێی ڕاپۆرتی هۆبه‌ی به‌داوادچوون له به‌شی پلان‌و به‌دواداچوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتیه كارمه‌ندانه‌ی كه مۆڵه‌تی به‌خێوكاریان وه‌رگرتووه بریتی بوون له (302) كارمه‌ند.
به پێی هه‌مان ڕاپۆرت پله‌ی خزمایه‌تی مۆڵه‌ته‌كان بۆ كه‌مئه‌ندامان به‌مجۆره‌یه: 256 دایك، 29 باوك، 5 خوشك، 8 هاوسه‌ر، دوو برا.
مۆڵه‌تی به‌خێوكار، یه‌كێك له خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه تیایدا مۆڵه‌تی خۆتهرخانكار ده‌به‌خشێت به ئه‌ندامی خێزانی ئه‌و هاووڵاتیه خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تانه‌ی كه پێویستیان به چاودێری به‌رده‌وام هه‌یه، ئه‌وه‌ش به پێی ڕێنمایی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، ژماره (2)ی ساڵی (2016)، مۆڵه‌ته‌كه‌ش به مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی و ده‌رماڵه جێگیره‌كانه.
|