به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پڕه‌نسیپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ پابه‌ندی میدیاكان ئاماده ده‌كات
ڕۆژی چوارشه‌ممه، 23ی 10ی 2019، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و به‌ڕێزان یاریده‌ده‌رانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێری‌و به‌رپرسی به‌شه‌كانی دیوان و به‌رپرسی ژماره‌یه‌ك له هۆبه‌كان، ئه‌نجومه‌نی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی، ژماره (8)ی ساڵی (2019)ی خۆی به‌ڕێوه‌برد.
كۆبوونه‌وه‌كه بێجگه له پیاچوونه‌وه‌ی كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی پێشووی ئاسایی، ژماره‌یه‌ك به‌رنامه‌ی خۆی تاوتوێكرد، به‌تایبه‌ت گفتوگۆی ڕه‌شنوسی پڕه‌نسیپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كرد كه بۆ پابه‌ندی میدیاكان كه به چه‌ند كۆبوونه‌وه‌و ۆرك شۆپێك ئاماده‌كرابوون.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك بڕیار‌و ڕاسپارده‌ی تر، به‌تایبه‌ت له بواری به پڕۆگرامكردنی سه‌رجه‌م داتاكانی سنوری كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، هاوشێوه‌ی داتا‌و ئامار‌و زانیاریی كۆكراوه‌ی ئۆتیزم له‌لایه‌ن به‌شی پلان‌و به‌دواداچوونه‌وه.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، ڕۆژی چوارشه‌ممه، 13ی 11ی 2019، وه‌ك واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو ده‌ستنیشانكرا.
|