• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌كارهێنانی‌ مۆبایل‌و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ فه‌رمانگه‌كانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ قه‌ده‌غه‌كران

"به‌كارهێنانی‌ مۆبایل‌و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ فه‌رمانگه‌كانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ قه‌ده‌غه‌كران"
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ مانگانەی‌ خۆی‌ به‌ڕێوه‌برد

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 23ی‌ 10ی‌ 2019، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێز مافناس ژیار جه‌لال، بەڕێوەبەرى چاودێرى کۆمەڵایەتى سلێمانى و بەڕێزان جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرسی‌ ماڵه‌كانی‌ ساوایان و منداڵان و نه‌وجه‌وانان ‌و به‌ساڵاچووان و هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌و هێڵی‌ گه‌رمی‌ فریاكه‌وتنی‌ منداڵان‌و به‌رپرسی‌ هۆبه‌كانی‌ ژمێریاری‌‌و وردبینی‌‌و یه‌كه‌كانی‌ پلان‌و یاسا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ مانگانه‌ی‌ خۆی‌ به‌ڕێوه‌برد.


له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سه‌ره‌تا وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا سێ بنه‌مای‌ گرنگی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ڕوو نكردەوە، هەروەها جه‌ختی‌ كره‌وه‌ له‌سه‌ر جێ به‌جێكردنی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و یاساو ڕێنمایی‌‌و سیستمانه‌ی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕێكده‌خه‌ن، به‌تایبه‌ت جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌سه‌ر پاراستنی‌ مافی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان‌و باشترین به‌كارهێنانی‌ توانا ماددی‌‌و مرۆییه‌كان بۆ خزمه‌تكردنیان، لەلایەکی‌ ترەوە ستراتیجی‌ كاركردن بۆ ماڵه‌كانی‌ منداڵانی‌ خسته‌ڕوو.

لەو کۆبوونەوەیەدا ژمارەیەک بڕیار گەڵاڵە کرا، کە یه‌كێك له‌ بڕیاره‌كانی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بریتبوو له‌ ڕێگه‌ نه‌دان به‌ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل‌و تۆڕه‌ كۆمه‌لایه‌تییه‌كان له‌كاتی‌ ده‌وام‌و له‌كاتی‌ كاركردن و ڕاپه‌ڕاندنی‌ ئه‌ركه‌كاندا، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ كارمه‌ندان پابه‌ندكران به‌ ته‌رخانكردنی‌ هه‌موو تواناو كاتیان بۆ كارو ئه‌ركه‌كانیان لە خزمەتکردنی‌ منداڵان و بەساڵاچووان و ژنانی‌ هەڕەشەلێکراوو منداڵانی‌ دایەنگەو سەنتەرو پەیمانگاکان و کارە کارگێڕی‌ و ژمێریارییەکان.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك به‌رنامه‌ی‌ پێویست بۆ گه‌شه‌پێدانی‌ توانای‌ كارمه‌ندان دانرا، و ژماره‌یه‌ك كێشه‌و گرفتیش تاوتوێكران‌و واده‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ داهاتووی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ له‌ ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 20ی‌ 11ی‌ 2019 ده‌ست نیشانكرا.


23/10/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.