كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ رێگریكردن له دیارده‌ی سواڵ به‌ڕێوه‌چوو
به‌مه‌به‌ستی دانانی سنورێك بۆ دیارده‌ی سواڵ‌و زۆربوونی ڕێژه‌كه‌ی له پارێزگای سلێمانی، به ئاماده‌بوونی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبوونه‌وه‌ك له دیوانی پارێزگا به‌ڕێوه‌چوو .
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه، 26ی نیسانی2016، به سه‌رۆكایه‌تی سه‌ردار قادر، پارێزگاری سلێمانی به وه‌كاله‌ت‌و نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی كه پێكهاتبوو له هه‌ریه‌كه له ئاره‌زوو غه‌فور، لێپرسراوی به‌شی چاودێریی خێزان‌و پشتیوان حه‌مه‌عه‌لی، لێپرسراوی هۆبه‌ی پاراستنی منداڵ‌و به‌ختیار عه‌زیز، قائمقامی سلێمانی‌و نوێنه‌رانی ده‌زگاكانی پۆلیس‌و ئاسایش‌و نشینگه‌و پۆلیسی هات‌و چۆۆو پۆلیسی فریاكه‌وتن به‌رێوه‌چوو .
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاردرا لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنرێت‌و هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌ماهه‌نگی ته‌واو بكه‌ن بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی دیارده‌كه‌و دانانی سنورێك بۆی، ئه‌وه‌ش له پێناو ڕێگرتن له قۆستنه‌وه‌ی منداڵ بۆ سواڵ‌و پێشێلكردنی مافیان‌و شێواندنی سومعه‌ی شار‌و بێزاركردنی هاووڵاتیان .
|