• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم په‌ره‌ به‌ توانای‌ ستافه‌كانی‌ ده‌دات

ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 21ی‌ 10ی‌ 2019، سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم له‌ سلێمانی‌ ڕاهێنانێكی‌ تایبه‌تی‌ بۆ ستافه‌كانی‌ كرده‌وه‌‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیش ده‌ستخۆشی‌ له‌ كاره‌كانیان ده‌كات.

له‌ ڕاهێنانه‌كه‌دا به‌ڕێز د.ئه‌فرام موحه‌ممه‌د، پسپۆڕی‌ ده‌روونی‌ به‌ وانه‌ی‌ (چۆنیه‌تی‌ ڕاهێنانی‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم) به‌شداری‌ كرد و تیایدا ئه‌م بابه‌تانه‌ی‌ ڕوونكرده‌وه‌ (كاریگه‌ری‌ منداڵی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت له‌سه‌ر خێزان، وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵه‌ باوه‌كان، ئه‌و قۆناغه‌ی‌ منداڵی‌ ئۆتیزم پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئاخافتن له‌ڕێی‌ وێنه‌وه‌، تیۆری‌ باڤلۆڤ)، هه‌روه‌ها به‌ڕێز م.سروه‌ كازم، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم له‌باره‌ی‌ ئه‌ركه‌كانی‌ ڕاهێنه‌رانی‌ ئۆتیزم‌و چۆنیه‌تی‌ باشتركردنی‌ دۆخی‌ منداڵه‌كان‌و چۆنیه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ سه‌ردانییه‌كانه‌وه‌ بۆ لای‌ خێزانه‌كان‌و هێندێك كاری‌ تری‌ په‌یوه‌ندیدار به‌ سه‌نته‌ره‌وه‌ گفتوگۆی‌ له‌گه‌ڵ ئاماده‌بووان كرد.

له‌ به‌شێكی‌ ڕاهێنانه‌ یه‌ك ڕۆژییه‌كه‌دا به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌مه‌به‌ستی‌ گه‌یاندنی‌ سوپاس‌و پێزانینی‌ خۆی‌‌و ڕێزلێنان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رو ستافه‌كانی‌ ئۆتیزم‌و ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ پلان‌و به‌رنامه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ هاوڕێیه‌تی‌ ئاشتی‌ نوری‌، ئاماده‌ بوو.

له‌ وته‌یه‌كیدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وێڕای‌ ده‌ستخۆشی‌ زۆری‌ بۆ كاركردنی‌ هه‌شت مانگی‌ ڕابردووی‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌دای‌ سه‌نته‌ره‌كه‌، به‌ڵێنیدا به‌رده‌وام بن له‌ پشتیوانی‌ سه‌نته‌ره‌كه‌و په‌ره‌پێدانی‌ تواناكانی‌ له‌ هه‌ر دوو بواری‌ مرۆیی‌‌و داراییه‌وه‌.

شایانی‌ باسه‌ بڕیاروایه‌ له‌ مانگی‌ داهاتوودا، ڕاهێنانێكی‌ (40 سه‌عاتی‌) له‌ ماوه‌ی‌ (10) ڕۆژدا بۆ ستافه‌كانی‌ ئۆتیزم به‌ڕێوه‌ بچێت، ئه‌وه‌ش وه‌ك به‌شێك له‌ بایه‌خدانی‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ توانای‌ ستافه‌كانی‌، له‌ ڕوانگه‌ی‌ به‌رده‌وام گه‌شه‌كردنی‌ بیردۆزو ڕێگاكانی‌ ڕاهێنان بۆ تووشبوانی‌ ئۆتیزم.


21/10/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.