• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
له‌ ماوه‌ی‌ (32) كاتژمێردا، خولێكی‌ ڕاهێنان بۆ (70) خێزانی‌ ئۆتیزم به‌ڕێوه‌چوو

"ڕاهێنانه‌كه‌ جێگه‌ی‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ خێزانه‌كان بوو"
له‌ ماوه‌ی‌ (32) كاتژمێردا، خولێكی‌ ڕاهێنان بۆ (70) خێزانی‌ ئۆتیزم به‌ڕێوه‌چوو

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 14ی‌ 10ی‌ 2019، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌هاوڕێیه‌تی‌ به‌ڕێز م.ئاراس ناسر، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌، كۆتا ڕۆژه‌كانی‌ ڕاهێنانی‌ دایك‌و باوكی‌ منداڵانی‌ ئۆتیزمی له‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم به‌سه‌ركرده‌وه‌.

له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وێڕای‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ ڕێكخراوی‌ (ڕیچ) بۆ پاڵپشتیان بۆ ڕاهێنانه‌كه‌، ده‌ستخۆشی‌ له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان مامۆستایانی‌ ڕاهێنه‌ر: د.ئه‌فرام موحه‌ممه‌د‌و د.دانیال سه‌ید حامید، پسپۆڕانی‌ ده‌روونی‌‌و م.ئاشنا عومه‌ر، ڕاهێنه‌ری‌ ئۆتیزم كرد، هه‌روه‌ك ده‌ستخۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێز م.سروه‌ كازم، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم‌و م.پرشنگ كه‌ریم، سه‌رپه‌رشتیاری‌ ڕاهێنانه‌كه‌ كرد بۆ به‌ڕێوه‌بردن‌و هه‌ماهه‌نگییان له‌ پێناو سه‌رخستنی‌ ڕاهێنانه‌كه‌دا.

له‌و دیداره‌دا، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پلانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ بۆ كاركردن له‌ بواری‌ ئۆتیزم‌و ڕاهێنانی‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم و خانه‌واده‌كانیان بۆ به‌شداربووان خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ك به‌ڵێنیدا به‌رده‌وام بن له‌ كاركردن به‌ ئاراسته‌ی‌ دۆخی‌ ئه‌وان‌و منداڵه‌كانیان، پاشان گوێی‌ له‌ بۆچوونی‌ ئاماده‌بووان گرت.

له‌ به‌رانبه‌ردا ئاماده‌بووان سوپاس‌و ده‌ستخۆشی‌ زۆریان ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و ڕاهێنه‌رو مامۆستایانی‌ ڕاهێنانه‌كه‌و به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم كردو بایه‌خ‌و كاریگه‌ریی‌ ڕاهێنانه‌كه‌یان به‌ (نایاب) داناو داواشیان كرد له‌ كردنه‌وه‌ی‌ خول‌و ڕاهێنان به‌رده‌وام بن، چونكه‌ زۆر سودمه‌ندبوون له‌و ڕاهێنانه‌و كاریگه‌ریی‌ زۆری‌ له‌سه‌ریان هه‌بووه‌. 

له‌ ڕۆژانی‌ 6ی‌ 10 بۆ 18ی‌ 10ی‌ 2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌ به‌ پاڵپشتی‌ ڕێكخراوی‌ ڕیچ،‌و له‌ جێ به‌جێكردن‌و سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانی‌، ڕاهێنانێكیان بۆ به‌هێزكردنی‌ توانای‌ دایكان‌و باوكانی‌ ئۆتیزم به‌ڕێوه‌بردن كه‌ تیایدا (70) خێزان له‌ ماوه‌ی‌ (14) ڕۆژدا (31) سه‌عات ڕاهێنانێكی‌ تایبه‌تیان به‌ چۆنیه‌تی‌ ڕاهێنان‌و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ منداڵانی‌ ئۆتیزم وه‌رگرت.

ته‌وه‌ره‌كانی‌ ڕاهێنانه‌كه‌ بریتبوو له‌ (كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر ئۆتیزم، پاراستنی‌ ژینگه‌ی‌ ماڵ، كێشه‌ هه‌ستیارییه‌كان‌و چۆنیه‌تی‌ چاره‌سه‌ركردنیان، كێشه‌ی‌ گفتوگۆو په‌یوه‌ندی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ڕه‌فتار، چۆنیه‌تی‌ ڕاهێنان له‌ ماڵه‌وه‌، كێشه‌ هه‌ڵسوكه‌وتییه‌كان، ڕاهێنانی‌ منداڵ له‌سه‌ر توانای‌ ڕۆژانه‌).

ئه‌م ڕاهێنانه‌ به‌شێكه‌ له‌ پلانی‌ ساڵانه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی‌‌و بڕیاروایه‌ تا كۆتایی‌ ئه‌مساڵ ڕاهێنانێكی‌ تری‌ تایبه‌ت‌و پسپۆڕی‌ بۆ ستافه‌كانی‌ ئۆتیزم بكرێته‌وه‌.

سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم له‌ سلێمانی‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ ڕاهێنانی‌ منداڵان له‌ هه‌فته‌یه‌كدا پێنج ڕۆژو ڕۆژانه‌ سێ سه‌عات‌و سه‌ردانی‌ ماڵه‌وه‌ بۆ لای‌ خێزانه‌كان‌و ڕاهێنانی‌ خێزانه‌كان كارده‌كات بۆ تووشبوانی‌ ئۆتیزم‌و خانه‌واده‌كانیان، له‌ ئێسته‌دا به‌ وه‌رگرتنی‌ (70) منداڵ‌و له‌ ژینگه‌یه‌كی‌ گونجاودا بووه‌ته‌ سه‌نته‌رێكی‌ پێشه‌نگ له‌ بواره‌كه‌یدا له‌سه‌ر ئاستی‌ كوردستان‌و عێراق.


21/10/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.