بەڕێوەبەرایەتی گشتی، بۆ ساڵی سێیەم هەلی خوێندنی بێ بەرانبەر بۆ چوار زانکۆ ڕادەگەیەنێت
لە چوارچێوەی پڕۆژەی (نازدارەکانیش مافیان لەسەرمان هەیە)
بەڕێوەبەرایەتی گشتی، بۆ ساڵی سێیەم هەلی خوێندنی بێ بەرانبەر بۆ چوار زانکۆ ڕادەگەیەنێت
لە چوارچێوەی پڕۆژەی (نازدارەکانیش مافیان لەسەرمان هەیە) کە پڕۆژەیەکی هاوبەشی نێوان زانکۆکان (گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، كۆمار بۆ زانست‌و ته‌كنه‌لۆجیا، جیهان، قەیوان) و بەڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانییە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ ساڵی سێیەم هەلی خوێندنی بێ بەرانبەر و بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس بۆ ئەو گەنجانە دەڕەخسێنێت کە لە ڕووی یاساییەوە بە بێ سەرپەرشت ئەژمار دەکرێن.
پاش ڕێككه‌وتنی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی‌و هه‌ریه‌كه له زانكۆكانی (جیهان، گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، كۆمار‌و بۆ زانست‌و ته‌كنه‌لۆجیا، قەیوان) له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی (نازداره‌كانیش مافیان له‌سه‌رمان هه‌یه)و واژۆكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه له 18ی 7ی 2017 له‌گه‌ڵ سه‌رۆك‌و نوێنه‌رانی زانكۆکان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستنی پرۆسه‌كه فۆرمێك بڵاو ده‌كاته‌وه، تا ئه‌و ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی خوێندن له‌و سێ زانكۆیه كه مه‌رجه‌كانیان تێدایه به‌شداری پرۆژه‌كه بكه‌ن.
به پێی ناوه‌ڕۆكی فۆرمه‌كه مه‌رجه‌كانی پڕكردنه‌وه‌ی بریتین لە:
1ـ پێویسته خوێندكار له ڕووی یاساییه‌وه بە (یێ سه‌رپه‌رشت) ئه‌ژماربكرێت‌و به هۆكاره‌كانی (كۆچی دوایی، ونبوون، زیندانی یان هەر هۆکارێکی تر) باوكی له‌ده‌ستدابێت.
2ـ پێویسته خوێندكار هه‌موو مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی له زاكۆ تێدابێت.
3ـ پێویسته خوێندكار خۆی كورسی خوێندنی له یه‌كێك له زانكۆكان به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌م فۆرم‌و پشتگیرییه ته‌نها بۆ به‌خشینه له تێچووی خوێندن.
له فۆرمه‌كه‌دا هاتووه كه ئه‌م پڕۆژه‌یه سه‌رجه‌م گەنجانی (خوێندكاران)ی نازدار ده‌گرێته‌وه، واته: منداڵانی ماڵەکانی منداڵان، منداڵانی تۆمار لە تۆری پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌ر منداڵێكی بێ سه‌رپه‌رشت، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌كه له ئێستادا ده‌توانێت پاڵپشتی ته‌نها (٨) كورسی خوێندن بكات، بۆ هه‌ر زانكۆیه‌ك (٢) كورسی، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی داواكاران زیاتر بوو له ژماره‌ی كورسییه‌كان، ئه‌وه له ڕێگه‌ی زانیارییه‌كانی فۆرمه‌كه‌وه پێشبڕكێ له نێوان داواكاراندا دروست ده‌كرێت به پێی سیستمێكی خاڵبه‌ندی تا كه‌سانی شایسته دیاریبكرێت.
هه‌ر به پێی زانیارییه‌كانی فۆرمه‌كه‌ش كاتی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم بۆ ئەمساڵ بریتییه له (١٧ی ١٠ی ٢٠١٩)و كاتی گه‌ڕاندنه‌وه‌ش كراوه‌یه تا 15ی 11، واته ئه‌و كاته‌ی كۆتایی به پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی خوێندكاران دێت له زانكۆ.