• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
سلێمانی‌: ڕۆژی‌ جیهانی‌ گۆچانی‌ سپی‌ بە چالاکییەک بەڕێوەچوو

ڕۆژی‌ سێشەممە، 15ی‌ 10ی‌ 2019، له‌ هۆڵی‌ سه‌نته‌ری‌ ڕۆشنایی‌ بۆ نابینایان سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانی‌، به‌ ئاماده‌بوونی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری‌ سلێمانی‌‌و م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌،‌و ئاشتی‌ نوری‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانی‌‌و شێخ موحه‌ممه‌د به‌رزنجی‌، سكرتێڕی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ڕۆژ بۆ كه‌سانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت‌و ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سایه‌تی‌ و ڕێكخراوو ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ نابینایان چالاكییه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ گۆچانی‌ سپی‌ به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا (70) گۆچانی‌ سپی‌ زیره‌ك له‌ دروستكراوی‌ گه‌نجێكی‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌سه‌ر نابینایاندا دابه‌شكرا.

مه‌راسیمه‌كه‌ سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن به‌ڕێز م.مه‌لا ئارامی‌ شه‌هیدانه‌وه‌ به‌ چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانی‌ پیرۆز ده‌ستی‌ پێكرد پاشان به‌ڕێز م.عوسمان حه‌مه‌كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ ڕۆشنایی‌ وته‌ی‌ به‌خێرهاتنی‌ پێشكه‌شكردو تیایدا سوپاسی‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ كرد بۆدابینكردنی‌ تێچووی‌ دروستكردنی‌ (70) گۆچانی‌ سپی‌ زیره‌ك له‌سه‌ر داوای‌ سه‌نته‌ر بۆ نابینایان، پاشان هه‌ریه‌كه‌ له‌به‌ڕێزان پارێزگاری‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وته‌ی‌ خۆیان پێكه‌شكرد.

له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێز پارێزگاری‌ سلێمانی‌ جه‌ختی‌ له‌ پاڵپشتی‌ خۆی‌ بۆ سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌كان كرده‌وه‌و به‌ڵێنیدا وه‌ك هه‌میشه‌ هاوكارو پشتیوانی‌ نابینایان بێت، پاشان به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، له‌ وته‌كه‌یدا خۆیدا بێجگه‌ له‌ سوپاسی‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ بۆ پاڵپشتییه‌كانی‌ بۆ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و ده‌ستخۆشی‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ ڕۆشنایی‌، پوخته‌ی‌ سیاسه‌تی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ له‌ بواری‌ نابینایاندا ڕوونكرده‌وه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ جه‌ختی‌ كره‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامی‌ پلانی‌ ستراتیجی‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بۆ هێنانه‌دی‌ ژینگه‌یه‌كی‌ دۆست بۆ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت كه‌ ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ ساڵێكه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ هاوكاری‌ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ و فه‌رمانگه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ده‌ستی‌ پێكردووه‌و له‌ ئاینده‌دا هه‌نگاوی‌ تری‌ به‌دوادادێت، هه‌روه‌ك هه‌موو پاڵپشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بۆ كاره‌كانی‌ سه‌نته‌ر دووپاتكرده‌وه‌.

له‌ كۆتاییدا چالاكییه‌كه‌ به‌ چه‌ند شیعرو په‌خشانه‌ شیعرێك له‌لایه‌ن نابینایانه‌وه‌ ڕازێنرایه‌وه‌.



15/10/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.