• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
کەرتى تایبەت دەتوانێت مۆڵەتى کردنەوەى ماڵى بەساڵاچووان وەرگرێت

ماڵەکانى بەساڵاچووان بە پێى پەیڕەوى ماڵەکانى بەساڵاچووان، ژمارە(٢)ى ساڵى (٢٠١٣) و ڕێنمایى بەساڵاچووان، ژمارە (٤)ى ساڵى (٢٠١٥) بەرێوە دەچن، بە پێى ئەو پەیڕەوو ڕێنماییە کە لەم لینکەى خوارەوە دەتوانن وەریگرن و بیخوێننەوە، کەرتى تایبەت دەتوانن ببێتە خاوەن مۆڵەتى کارکردن لە ماڵى بەساڵاچووان.

سەبارەت بە دەرفەتى کارکردن لە بوارى ماڵى بەساڵاچوواندا، بەڕێز م.عومەر گوڵپى، بەڕێوەبەرى گشتى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى لە پارێزگاى سلێمانى پێى ڕاگەیاندین:" لە ئێستەدا لە هەموو سنورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجەى شەهیدو ئیدارى ڕاپەڕین تەنها یەک ماڵى بەساڵاچووانى حکومى هەیە، ئەگەرچى فشار لەسەر ماڵەکە هەیەو ژمارەى سودمەندان بە بەراورد بە ژمارەى ستافەکان و تواناى دارایى لە ئاستى پێویستدا نییە، بەڵام بە خۆشحاڵیەوە هەوڵمانداوە خزمەتێکى باش لەو ماڵە پێشکەش بکرێت، ئەوەش بە دڵسۆزى بەڕێوەبەرایەتییەکانمان و کارمەندان و بەرپرسانى دڵسۆز، هەروەک هاوکارى و پاڵپشتى دۆستەکان ڕۆڵى گەورەى هەبووە لە باشى خزمەتگوزارییەکان و پڕکردنەوەى کەلێنەکانى بوارى بودجەو ستاف، پیشوازیش لەهەر دەستێکى خێرو نیەتێکى خێر دەکەین کە بیەوێت هاوکارو پاڵپشتى دامەزراوەکانى ئێمە بێت".

سەبارەت بە کردنەوەى ماڵى بەساڵاچووانى ئەهلیش، بەڕێوەبەرى گشتى وتى:" بە پێى یاساو ڕێنمایى دەتوانین مۆڵەتى ماڵى بەساڵاچووان بدەین و پاڵپشتى هەر سەرمایەدارو هاووڵاتیەک دەکەین بیەوێت لەو بوارەدا خزمەت بکات، چونکە بە دڵنیاییەوە دەتوانێت دەرفەتى کارکردن لە ماڵى بەساڵاچووان بەهێزتر بکات، ئەمە بێجگە لەوەى ساڵ بە ساڵ ژمارەى ئەو بەساڵاچووانە زیاد دەبن کە پێویستیان بە ماڵى بەساڵاچووانە، بەتایبەتتر ئەگەر هاتوو ئەو کەسەى لەم بوارەدا کار دەکات بیەوێت وەک سەنتەرێکى تایبەتیش لەبوارى بەساڵاچووان کار بکات ئەوە لەلایەن هاووڵاتیانەوە پێشوازى گەرمى لێ دەکرێت و باشتر دەتوانێت کار بکات". بۆ خوێندنەوەى سیستم و ڕێنمایى بەساڵاچووان سەردانى ئەم لینکەى خوارەوە بکە:

http://socialsuli.com/News.aspx?id=1141&MapID=3


14/10/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.