• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
سیمینارێك سه‌باره‌ت به‌ ( كۆنگره‌ی‌ په‌یماننامه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ خێزان له‌ ئه‌سته‌نبوڵ )



له‌ ئاماده‌كردنی‌ یه‌كێتی‌ ئیسلامی‌ كورد، به‌هاوكاری‌ ڕێكخراوی‌ یه‌كگرتووی‌ خوشكانی‌ ئیسلامی‌ كوردستان، له‌ هوتێل تایتانیك، سیمینارێك بۆ پرۆفیسۆر د.عه‌لی‌ قه‌ره‌داخی‌ سه‌باره‌ت به‌ ( كۆنگره‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ خێزان له‌ ئه‌سته‌مبوڵ) به‌ڕێوه‌چوو .

سه‌عات 4ی‌ ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 25ی‌ نیسانی‌ 2016، له‌ شاری‌ سلێمانی‌‌و له‌ هۆڵی‌ هۆتێل تایتانیك، به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌‌و په‌رله‌مانتاران‌و زانایانی‌ ئاینی‌‌و ڕۆشنبیران، سیمینارێكی‌ تایبه‌ت به‌ خستنه‌ڕووی‌ ڕه‌شنووسی‌ ( كۆنگره‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ خێزان له‌ ئه‌سته‌مبوڵ ) بۆ پڕۆفیسۆر  د.عه‌لی‌ قه‌ره‌داخی‌، ئه‌مینداری‌ یه‌كێتی‌ جیهانی‌ زانایانی‌ مسوڵمان به‌ڕێوه‌چوو .

له‌و سیمیناره‌دا باس له‌ ناوه‌ڕۆكی‌ په‌یماننامه‌كه‌ كراو بایه‌خی‌ بۆ ئێسته‌ی‌ ژیانی‌ كۆمه‌ڵایه‌یتی‌ وڵاتانی‌ مسوڵمان خرایه‌ ڕوو، هه‌روه‌ك به‌شداربووانیش به‌ گفتوگۆو سه‌رنجه‌كانیان به‌شداری‌ سیمیناره‌كه‌یان كرد .

له‌باره‌ی‌ ناوه‌ڕۆكی‌ سیمیناره‌كه‌وه‌، عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كه‌ ئاماده‌ی‌ سیمیناره‌كه‌ بوو له‌ په‌یجی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یس بووك نووسیویه‌تی‌: " خێزان به‌ پێكهاته‌ سروشتییه‌كه‌ی‌ ( باوك‌و دایك‌و منداڵ ) گرنگترین یه‌كه‌ی‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌، خاڵی‌ هاوبه‌شی‌ هه‌موو ئاینه‌كان، گه‌لان‌و ئه‌و مرۆڤانه‌یه‌ له‌سه‌ر سروشتی‌ ڕاست‌و پاك ماونه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موو به‌ ئه‌ركی‌ خۆمانی‌ بزانین له‌پێناو خێزانێكی‌ به‌هێز، په‌روه‌رده‌یه‌كی‌ نوێ‌ بۆ منداڵ‌و نه‌وه‌كان، وێستگه‌‌و لانه‌یه‌ك بۆ ئارامی‌ تێبكۆشین ...  سه‌ره‌ڕای‌ سه‌رنج‌و تێبینییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ سیمیناره‌كه‌و پێشینه‌ی‌ كاره‌كان‌و شێوازی‌ وه‌رگرتنی‌ ڕای‌ كۆمه‌ڵگایی‌ له‌ كوردستان، كارو پڕۆژه‌‌و ماندووبوونه‌كه‌ جێگه‌ی‌ ده‌ستخۆشییه‌ " .



25/04/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.