یادی هه‌فته‌ی نابیستان به‌رز راده‌گیرێت.
بڕیاروایه ڕۆژی چوارشه‌ممه، 27ی نیسانی2016، به چاودێریی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێریی كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی بۆنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ نابیستان له په‌یمانگای هیوای نابیستان به‌ڕێوه به‌رێت .
له‌و بۆنه‌یه‌دا كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یمانگای هیوای نابیستانه‌وه سه‌رپه‌رشتیده‌كرێت، پێشانگایه‌كی وێنه‌و كاری ده‌ستی خوێندكارانی نابیست نمایش بكرێت، هاوكات بڕیاریش وایه له هه‌فته‌ی ئاینده‌دا سه‌یرانه گه‌شتێك بۆ خوێندكارانی په‌یمانگا ڕێك بخرێت .
ساڵانه له ڕۆژانی 21 تا 27 نیساندا، هه‌فته‌یه‌كی چالاكی تایبه‌ت به به‌هره‌و توانای نابیستان به‌ڕێوه ده‌چێت له پێناو ئاشناكردنی كۆمه‌ڵگه به توانای نابیستان‌و دروست ڕوانین بۆ هاووڵاتیانی نابیست .
په‌یمانگای هیوای نابیستان، یه‌كێك له دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاودێریی كه‌مئه‌ندامان له سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت‌و بۆ ئه‌مساڵی خوێندن 105 خوێندكاری هه‌یه‌و خوێندن تیایدا تا پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تییه .
|