• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
چه‌مچه‌ماڵ: به‌ ئاماده‌بوونی‌ وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسان ئاهه‌نگی كۆتایی‌ خوله‌كانی‌ هاوینه‌ بۆ 240 منداڵ به‌ڕێوه‌چوو

ڕۆژی‌ شه‌ممه‌، 7ی‌ 9ی‌ 2019، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز م.كوێستان موحه‌ممه‌د، وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و به‌ڕێزان م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ڕه‌مك ڕه‌مه‌زان، قائمقامی‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ شاره‌كه‌، ئاهه‌نگی‌ كۆتایی‌ خولی‌ هاوینه‌ی‌ سه‌نته‌ری‌ چالاكی‌ منداڵانی‌ چه‌مچه‌ماڵ سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ چه‌مچه‌ماڵ به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ ئاهه‌نگه‌دا كه‌ 240  منداڵ له‌ بواره‌ جیاجیاكانی‌ خولی‌ فێربوونی‌ زمان‌و وێنه‌كێشان‌و موزیك‌و كۆمپیوته‌ر‌و چه‌ند بوارێكی‌ به‌شداربوون، به‌ڕێز به‌رزان كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ چه‌مچه‌ماڵ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا به‌خێرهاتنی‌ ئاماده‌بووانی‌ كردو له‌ باره‌ی‌ خوله‌كانه‌وه‌ زانیاریی‌ پێویستی‌ خسته‌ڕوو، پاشان به‌ڕێز وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، م.كوێستان موحه‌ممه‌د، وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا ده‌ستخۆشی‌ له‌ هه‌ڵسوڕێنه‌رو مامۆستایانی‌ خوله‌كان كردو دڵنیایی‌ به‌ ئاماده‌بووان دا كه‌ ئه‌وان وه‌ك وه‌زاره‌ت ده‌ڤه‌رو ناوچه‌یه‌كی‌ وه‌ك چه‌مچه‌ماڵ‌و ناحیه‌ی‌ شۆڕش به‌ بایه‌خه‌وه‌ ته‌ماشا ده‌كه‌ن‌و هه‌رچیان بۆ بكرێت درێغی‌ ناكه‌ن بۆ خزمه‌تكردنی‌ ئه‌م شاره‌و هاووڵاتیه‌ تێكۆشه‌رو قوربانیده‌ره‌كانی‌.

پاش پێشكه‌شكردنی‌ چه‌ند چالاكییه‌ك له‌لایه‌ن فێرخوازان‌و به‌شداربووانه‌وه‌، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و قائمقامی‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵه‌وه‌ خه‌ڵاتی‌ ڕێزلێنان به‌سه‌ر مامۆستاو ڕاهێنه‌رانی‌ خوله‌كه‌و ده‌رچووانی‌ خوڵه‌كاندا دابه‌شكرا.

هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا به‌ڕێز وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و شاندی‌ هاوڕێی‌ مۆنۆمێنتی‌ شه‌هیدانی‌ ئه‌نفالیان به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌وێ تاجه‌گوڵینه‌یان له‌سه‌ر گڵكۆی‌ شه‌هیدان داناو سوره‌تی‌ فاتیحه‌یان كرده‌ دیاری‌ ڕۆحی‌ پاكی‌ شه‌هیده‌كان.

هه‌ر له‌ درێژه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌ڕێز وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ سه‌نته‌ری‌ ده‌روونی‌ ژیانی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌ كه‌ سه‌نته‌رێكه‌ به‌هاوكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ئه‌ركی‌ ڕاهێنانه‌وه‌ی‌ ئه‌و ژن‌و كچانه‌ی‌ له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌ كه‌ به‌هۆی‌ شه‌ڕی‌ داعشه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ توندوتیژی‌ ده‌روونی‌ بوونه‌ته‌وه‌.

هه‌ر له‌ درێژه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌یاندا، به‌ڕێز وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و شاندی‌ هاوڕێی‌ سه‌ردانی‌ ماڵی‌ هاووڵاتی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت، كاك مه‌لا بورهانیان له‌ ماڵی‌ خۆی‌ كرد، سه‌ردانه‌كه‌ مایه‌ی‌ 


07/09/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.