• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
عومه‌ر گوڵپی‌: به‌رده‌وام ده‌بین به‌ ئاراسته‌ی‌ هه‌نگاونان له‌ سه‌رخستنی‌ پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌

پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ پلانی‌ چوارساڵی‌ خۆی‌ داده‌ڕێژێت
عومه‌ر گوڵپی‌: به‌رده‌وام ده‌بین به‌ ئاراسته‌ی‌ هه‌نگاونان له‌ سه‌رخستنی‌ پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ 

ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 2ی‌ 9ی‌ 2019، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و نه‌جاح خه‌لیل، به‌رپرس‌و ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و به‌رپرسی‌ نووسینگه‌كانی‌ هه‌ولێرو به‌غدادی‌ ڕێكخراوی‌ یونسێف‌و به‌ڕێزان ئاراس ناسر، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و موحه‌ممه‌د عه‌لی‌، به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ توێژه‌رانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ هۆبه‌كه‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رو ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ ڕێكخراوی‌ ستێپی‌ به‌ریتانی‌، یه‌كه‌م ڕۆژی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ دانانی‌ پلانی‌ چوارساڵه‌ بۆ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ له‌ ئاستی‌ وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چوو.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌كردو له‌ وته‌كه‌یدا جه‌ختی‌ له‌ ستراتیجیبوونی‌ كاره‌كانی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ كرد له‌ بواری‌ پاراستن‌و له‌ خۆگرتنی‌ مندالان‌و له‌و باره‌وه‌ وتی‌:" خراپترین پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ له‌ باشترینی‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵان باشتره‌و كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌كه‌ بگاته‌ كۆتا قۆناغی‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌".

هه‌روه‌ك له‌باره‌ی‌ شێوازی‌ كاركردنی‌ پڕۆژه‌كه‌وه‌، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر كاركردن به‌ ڕه‌چاوكردنی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ باڵای‌ منداڵ كرده‌وه‌، له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ بوونی‌ یاسای‌ چاودێری‌‌و كۆمه‌لایه‌تی‌‌و ڕێنمایی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ چوارچێوه‌یه‌كی‌ یاسایی‌ به‌هێزان‌و له‌ داهاتووشدا به‌ ده‌ر چوونی‌ سیستمی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانه‌وه‌ كاركردن له‌ پڕۆژه‌كه‌ ده‌چێته‌ قۆناغێكی‌ تری‌ گرنگه‌وه‌.

له‌باره‌ی‌ كاركردن بۆ پڕۆژه‌كه‌ش به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ هیوای‌ خواست هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌م دوو ڕۆژه‌دا بگه‌نه‌ پلان‌و ڕێككه‌وتنێكی‌ ڕوونی‌ پڕ له‌ به‌رپرسیارێتی‌، بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كانی‌ په‌یوه‌ست به‌ پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌موو ئاست‌و پارێزگاكان، هه‌روه‌ك جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ سلێمانی‌ ئاماده‌یه‌ ئه‌زموونی‌ سێ ساڵه‌ی‌ پڕ له‌ پێشكه‌وتنی‌ خۆی‌ له‌ بواری‌ كاركردنی‌ بۆ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ بگوازێته‌وه‌ بۆ پارێزگاكانی‌ تری‌ كوردستان‌و له‌و باره‌یه‌وه‌ هیچ كه‌مته‌رخه‌می‌ ناكه‌ین.

له‌ كۆتایی‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سوپاسی‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانی‌ كرد كه‌ له‌ پڕۆژه‌كه‌دا كار ده‌كه‌ن‌و هیوای‌ خواست هه‌موو پێكه‌وه‌ له‌ سێ ساڵی‌ ئاینده‌دا بتوانین بگه‌ینه‌ ئه‌و قۆناغه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ به‌ ته‌واوه‌تی‌ جێگیرببێت‌و بگه‌ینه‌ ئاستی‌ كۆتایی‌ قۆناغی‌ كاركردنی‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵان.



02/09/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.