• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
پێشوازی‌ له‌ سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان


به‌مه‌به‌ستی‌ به‌ دواداچوون بۆ مووچه‌‌و هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و كێشه‌و گرفته‌كانی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت، فراكسیۆنی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ كوردستان سه‌ردانی‌ به‌ڕێوبه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ ده‌كه‌ن.

سه‌رله‌به‌یانی‌ ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 21ی‌ نیسانی‌ 2016، عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێرێ‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، پێشوازییكرد له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی‌، سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كگرووی‌ ئیسلامی‌ كوردستان‌وغه‌ریب پێنجوێنی‌، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كگرتوو، له‌و سه‌ردان‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا وه‌فدی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كگروو له‌ كارو كێشه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتییان پرسییه‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌بواری‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و گرفته‌كانی‌ خانه‌كانی‌ له‌ خۆگرتنی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان، هه‌روه‌ك له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتییه‌وه‌ كێشه‌و گرفته‌كانی‌ هاوكاری‌‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ئه‌رك‌و كاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ خرایه‌ ڕوو، به‌شێكی‌ زۆری‌ گفتوگۆكانیش ته‌رخان بوون بۆ وه‌ستانی‌ هاوكارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ هه‌ردوو جۆری‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت‌و چاودێریی‌ خێزان‌و خراپی‌ بژێوی‌ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی‌ ئه‌و هاوكارییانه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌ .

له‌ كۆتایی‌ دیداره‌كه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ خۆشحاڵی‌ خۆی‌ به‌سه‌ردان‌و به‌داوداچوونه‌كه‌ ده‌ربڕی‌‌و به‌ خه‌مه‌وه‌بوونی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كگرتووی‌ به‌رزنرخاند بۆ كێشه‌و گرفته‌كانی‌ گه‌یاندنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌ كۆمه‌لایه‌تییه‌كان‌و به‌ ده‌مه‌وه‌چوونی‌ كێشه‌ی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت‌و هه‌ژاران‌و كه‌مده‌رامه‌تانی‌ كوردستان، له‌لای‌ خۆشیانه‌وه‌ هه‌ردوو په‌رله‌مانتار پشتیوانی‌ خۆیان‌و بۆ كاره‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ دووپاتكرده‌وه‌‌و به‌ڵێنی‌ به‌ دواداچوونی‌ گرفته‌كانیان دا .

 


21/04/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.