• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری‌ گشتی‌: ماڵەکانی‌ منداڵان بۆ منداڵانن و پێویستە ئارامترین شوێن و دڵنیاکەرەوەترین بن بۆ منداڵان بۆ ئەو مەبەستەش هەموو توانایەک دەخەینە گەڕ

ڕۆژی‌ سێشەممە، ٢٧ی‌ ٨ی‌ ٢٠١٩، بەڕێز م.عومەر گوڵپی‌، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ بە ئامادەبوونی‌ بەڕێز سەرنج حەمەسەعید، بەڕێوەبەری‌ چاودێری‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌، لەگەڵ بەڕێوەبەرو سەرجەم توێژەرو مامۆستاو ڕاهێنەرو کارمەندانی‌ ماڵەکانی‌ منداڵان کۆبوویەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێز بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ زۆر بە وردی‌ باسی‌ لەوە کرد کە ماڵی‌ منداڵان بۆ منداڵانەو تەنها ئامانج تیایدا خزمەتکردنی‌ ئەوانە، لەو بوارەشدا بە هیچ جۆرێک ڕێگە بە هیچ سەرپێچیەک نادرێت و کارمەندانی‌ باش و بە خزمەت و پابەند سوپاس دەکرێن کارمەندانی‌ کەمتەرخەم بە پێچەوانەوە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای‌ گوێگرتن لە کارمەندان بەڕێز بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ ئەرکە وەزیفییەکانی‌ بۆ کارمەندان شیکردەوە، هەروەک بە وردی‌ ئاماژەی‌ بە و یاسایانە کرد کە پەیوەندی‌ نێوان کارمەندان و حکومەت ڕێکدەخات، لە تەوەرێکی‌ تری‌ کۆبوونەوەکەدا ئەرک و مافەکانی‌ کارمەندانی‌ شیکردەوە، هەروەک ڕوونکردنەوەی‌ پێویستی‌ لەبارەی‌ هۆکارو سەرچاوەی‌ بڕیارەکانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ ڕوونکردەوە کە ئامانج خزمەتکردنی‌ منداڵانە.

لە دەرئەنجامی‌ کۆبوونەوەکەدا، هەموو کۆک بوون لەسەر هێڵە گشتیەکانی‌ پلانی‌ کاری‌ ڕۆژانەو مانگانەی‌ ماڵەکەو بەرزکردنەوەی‌ ئاستی‌ ماڵەکە بۆ لەخۆگرتن و پەروەردەکردنی‌ منداڵان و پاراستنی‌ مافەکانیان.


28/08/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.