بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەیەتی کۆ دەبێتەوەو گفتوگۆی کێشەکانیان دەکات
ڕۆژی دووشەممە، ٢٦ی ٨ی ٢٠١٩، بەڕێز م.عومەر گوڵپی، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی و بە ئامادەبوونی بەڕێز خاتوو نوخشە ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری کارگێڕی دیوان، لەگەڵ ژمارەیەک لە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی کۆبوویەوە و لە ماوەی نزیکەی کاتژمێرێکدا گوێی لە کێشەو داواکانیان بوو.
لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی ئەرکە وەزیفییەکانی بۆ کارمەندان شیکردەوە، هەروەک بە وردی ئاماژەی بە و یاسایانە کرد کە پەیوەندی نێوان کارمەندان و حکومەت ڕێکدەخات، لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا ئەرک و مافەکانی کارمەندانی شیکردەوە، هەروەک ڕوونکردنەوەی پێویستی لەبارەی هۆکارو سەرچاوەی بڕیارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕوونکردەوە کە ئامانج خزمەتکردنی هاووڵاتیانی کەمئەندامان و باشترکردنی ژیانیانە.
|