خولێكی به‌هێزكردنی توانای به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر بۆ كارمه‌ندان گه‌یشته كۆتایی
ڕۆژی دووشه‌ممه، 26ی 8ی 2019، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی و سۆران سه‌عید، به‌رپرسی به‌شی پلان و به‌دواداچوون و شاگوڵ عه‌زیز، به‌رپرسی هۆبه‌ی ئامار‌و ئای تی، كۆتایی به خولێكی كۆمپیوته‌ر هات كه بۆ (9) كارمه‌ندی فه‌رمانگه‌كانی ناوشاری سلێمانی و ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی كرابوویه‌وه.
له كۆتایی ڕاهێنانه‌كه‌دا به‌شداربوان له‌لایه‌ن به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیه‌وه بڕوانامه‌ی به‌شدارییان پێ بهخهشراو له پای (15) سه‌عات ڕاهێنان، هه‌روه‌ك له وته‌یه‌كیدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی جه‌ختی كره‌وه له گرنگی و بایهحی خول و ڕاهێنانه‌كان بۆ باشتر كردنی توانای كارمه‌ندان تا به ئاستێكی به‌رزتر بتوانین خزمه‌ت به هاووڵاتیان بكه‌ین.
|