• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی‌

سەبارەت بەو زانیاریانەی‌ لە ڕۆژی‌ (٢٥ی‌ ٨ی‌ ٢٠١٩) لە هەردوو بەرنامەی‌ (بەرپرسیار) و (ڕووماڵی‌ تایبەت) لە کەناڵی‌ ڕووداو پەخش بوون، بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتیمان ئەم ڕوونکردنەوەیە بۆ ڕایگشتی‌ دەخاتە ڕوو:

١ـ هەر ئەمڕۆ بەفەرمانی‌ بەڕێز وەزیری‌ کارو کاروباری‌ کۆمەڵایەتی‌، وەزارەتمان لیژنەیەکی‌ لێکۆڵینەوەی‌ پێکهێنا بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕاستی‌ و دروستی‌ ئەو زانیاریانە و بەرپاکردنی‌ دادگەری‌ لەو بوارەدا و بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتیمان هاوکارو پشتیوان دەبێت لەو بوارەدا.

٢ـ  ئێمە لە بەڕیوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەلایەتی‌ سلێمانی‌ لە بواری‌ پاراستنی‌ منداڵان و بەدەمەوەچوونی‌ ئەو منداڵانەی‌ خێزانەکانیان بە هەر هۆکارێک لە دەست دەدەن بە هەنگاوێکی‌ گەورە لە پێش هەموو هاوپیشەکانمانەوەین لە پارێزگاو شارەکانی‌ تری‌ هەرێمی‌ کوردستان و عێراق، ئەوەش بەهۆی‌ ئەوەی‌ زیاتر لە چوار ساڵە کار دەکەین بۆ ئەوەی‌ پڕۆژەی‌ (خێزانی‌ جێگرەوە) سەرکەوتووبێت و ببێتە جێگرەوەی‌ ماڵەکانی‌ منداڵان، و لە ئێستەداو پاش سەرکەوتنی‌ قۆناغی‌ یەکەمی‌، پڕۆژەکە بە شێوەیەکی‌ کارایانە کاردەکات و بووەتە فریادڕەسی‌ منداڵ و دڵنیایی‌ دەدات بە هەموومان لەو بوارەدا و بەشێوەیەکی‌ کردەیی‌ منداڵانی‌ لە ماڵەکانەوە گواستوەتەوە بۆ خێزانە جێگرەوەکان، کە ئەوە سەرکەوتنە بۆ حکومەت و وەزارەتی‌ کارو کاروباری‌ کۆمەڵایەتی‌ بە ئاستێک لە ماوەی‌ سێ ساڵی‌ ئایندەدا لە سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ پێویستی‌ بە ماڵەکانی‌ منداڵان نامێنێت، هەر ئەمەشە وڵاتانی‌ پێشکەوتووی‌ جیهان لە بواری‌ مافی‌ منداڵان و مافی‌ مرۆڤدا زیاتر لە پەنجا ساڵە کاری‌ بۆ دەکەن، چونکە لە هیچ دۆخێکدا و لە هیچ وڵاتێکدا ماڵەکانی‌ منداڵان شوێنێکی‌ شایستە نین بۆ منداڵان.

٣ـ سەرەڕای‌ قەیرانی‌ دارایی‌ و کێشەو گرفتە زۆرەکانی‌ چوارساڵی‌ ڕابردوو و کەمی‌ بودجەو کەمی‌ ستافی‌ پسپۆڕو شارەزا، بە هاوکاری‌ خێرخوازان، هەموو توانای‌ خۆمان خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی‌ لە ماڵەکانی‌ منداڵان و بەساڵاچووان و ماڵی‌ ژنانی‌ هەڕەشەلێکراو خزمەتگوزاری‌ لە ئاستێکی‌ بەرزدا بێت، وێڕای‌ بوونی‌ هێندێک کەم و کورتی‌ ئەوەش بەرهەمی‌ زۆر باش و بەرچاوی‌ هەبووە، بۆ ئەم ڕاستیەش دەرگای‌ ماڵەکان کراوەبووە بۆ سەردان و بەدواداچوونی‌ بەرێزان پەرلەمانتاران و ئەندامانی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگا.

 ٤ـ بەداخەوە کەناڵەکانی‌ ڕاگەیاندن بە بێ گوێدانە پڕەنسیپە یاسایی و کۆمەڵایەتیەکان و پاراستنی‌ چوارچێوە خێزانیەکان، منداڵان و بەساڵاچووان و هاووڵاتیانی‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت دەکەنە بەشێک لە وروژاندنی‌ ڕایگشتی‌ بەبێ ڕەچاوکردنی‌ مافە تایبەتی‌ و کەسییەکانیان و بەبێ گوێدانە بەرژەوەندی‌ گشتی‌ و بۆچوونی‌ کەسانی‌ پسپۆڕو شارەزا، ئەم حاڵەتەش زۆر کێشەی‌ بەدوای‌ خۆیدا هێناوە. 

ڕاگەیاندنی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی‌
٢٦ی‌ ٨ی‌ ٢٠١٩



26/08/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.