په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كان ده‌وامی ئاسایی ساڵی (2019 - 2020) ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه
به پێی گشتاندنێك كه ژماره (3484) به‌رواری (25ی 8ی 2019)ی له‌سه‌ره‌و له به‌ریوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی ده‌رچووه، ده‌وامی سه‌نته‌رو په‌یمانگاكانی بۆ ساڵی نوێ ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
به پێی ئه‌و گشتاندنه ڕۆژی (١ی ٩ی ٢٠١٩) یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌وامی ستافی په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كانه به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ دانانی پلان‌و به‌رنامه‌ی پەروەردەیی و فێرکاری و ڕاهێنانکاری ساڵی نوێی خوێندن، هەروەها ڕۆژی (١٥ی ٩ی ٢٠١٩) یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌وامی قوتابیان و سودمەندانە.
هەر لە گشتاندنەکەدا ڕۆژو سەعاتەکانی دەوام بەمجۆرە دەستنیشانکراوە: له سه‌عات (8.00)ی سه‌رله‌به‌یانی تا (2.00)ی پاشنیوەڕۆی هه‌ر ڕۆژێكی شه‌ممه بۆ پێنجشه‌ممه.
گشتاندنه‌كه ئاماژه به سیستمی قوتابخانه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی په‌روه‌رده ده‌كات و هه‌ریه‌كه له په‌یمانگای هیوا بۆ نابیستانو په‌یمانگای ڕووناكی بۆ نابینایان و په‌یمانگای ئاوات بۆ په‌روه‌رده‌ی مێشك‌و په‌یمانگای هانا بۆ شیاندنی كه‌مئه‌ندامان ده‌گرێته‌وه.
|