• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
پاش سابڕیاری‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ زمانی‌ بیانی‌ و ته‌له‌فزیۆن له‌ دایه‌نگه‌كان سه‌ركه‌وتنی‌ گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێناوه‌

پاش ساڵێك له‌ ئه‌زموونكردن و جێ به‌جێكردنیان:
هه‌ردوو بڕیاری‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ زمانی‌ بیانی‌ و ته‌له‌فزیۆن له‌ دایه‌نگه‌كان سه‌ركه‌وتنی‌ گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێناوه‌و گۆڕانكاری‌ گه‌وره‌یان له‌ گه‌شه‌ی‌ منداڵه‌كان دروست كردووه‌

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 22ی‌ 8ی‌ 2019، به‌ ئاماده‌بوون‌و سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان هیوا سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان و مافناس سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌رجه‌م دایه‌نگه‌ حكومی‌ و ناحكومییه‌كانی‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، كۆبوونه‌وه‌ی‌ فراوانی‌ ساڵانه‌ی‌ دایه‌نگه‌كان به‌ ئاماده‌بوونی‌ 100 به‌ڕێوه‌به‌رو خاوه‌نی‌ دایه‌نگه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ ته‌رخان بوو بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ چه‌ند بڕیارێكی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و زانینی‌ خاڵه‌ ئه‌رێنی‌‌و نه‌رێنییه‌كانی‌ كاركردنی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان و لیژنه‌كانی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ و به‌دواداچوون و ئه‌دای‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و خستنه‌ڕووی‌ سه‌رنج‌و تێبینی‌ دایه‌نگه‌كان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ پرسیاری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دایه‌نگه‌ حكومی‌و ناحكومییه‌كان.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا به‌ بایه‌خه‌وه‌ باسی‌ له‌ ئه‌ركه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ دایه‌نگه‌ كردو ئه‌وه‌ی‌ خسته‌ڕوو كه‌ به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ پاش گرتنه‌به‌ری‌ ڕێوشوێنی‌ پێویست‌و جێ به‌جێكردنی‌ یاساو ڕێنماییه‌كان‌و كردنه‌وه‌ی‌ ژماره‌یه‌ك ڕاهێنانی‌ به‌رده‌وام‌و چاودێری‌ و سه‌رپه‌رشتی‌ وردی‌ دایه‌نگه‌كان، له‌ ئێسته‌دا دایه‌نگه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ ئاستێكی‌ زۆر باش له‌ پێكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ چاودێری‌‌و په‌روه‌رده‌یی‌ بۆ منداڵان ئه‌وه‌ش به‌ ڕه‌خساندنی‌ ژینگه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ گه‌شه‌ی‌ منداڵ كه‌ ده‌رئه‌نجام متمانه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ بۆ دایه‌نگه‌كان دروستكردووه‌و ژماره‌ی‌ منداڵیش زۆر زیاتر بووه‌.

له‌باره‌ی‌ هه‌ردوو بڕیاری‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ زمانی‌ بیانی‌‌ له‌ سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی‌ دایه‌نگه‌و قه‌ده‌غه‌كردنی‌ به‌كارهێنان‌و ئیشپێكردنی‌ ته‌له‌فزیۆن‌و شاشه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان له‌ دایه‌نگه‌ كه‌ ساڵێك له‌مه‌وپێش ده‌ركران، سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌و دوو بڕیاره‌یان ڕوانی‌‌و باسیان له‌وه‌ كرد كه‌ جێ به‌جێكردنی‌ ئه‌و دوو بڕیاره‌ بووه‌ته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ منداڵان به‌ره‌وپێشچوونێكی‌ زۆر گه‌وره‌ به‌ده‌ستبهێنن له‌ توانایی‌ قسه‌كردن‌و فێربوونی‌ زمانی‌ كوردی‌ وه‌ك زمانی‌ دایك، هه‌روه‌ك بووه‌ته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ بری‌ سه‌رقاڵكردنی‌ منداڵان و كات به‌سه‌ر بردن له‌به‌رده‌م تیڤیه‌كاندا، دایه‌نگه‌و ستافه‌كانی‌ سه‌رقاڵی‌ كاری‌ په‌روه‌رده‌و ڕاهێنانی‌ منداڵان بن له‌ ڕێگه‌ی‌ یاریی‌و چیرۆك‌و وه‌رزش‌و ڕاهێنانی‌ جۆراو جۆر بۆ ئه‌وه‌ی‌ منداڵان له‌ هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه‌ گه‌شه‌ی‌ ته‌واو بكه‌ن و ئه‌م دوو خاڵه‌ش زۆر به‌ ئاشكراو ڕوون له‌ گه‌شه‌ی‌ منداڵه‌كانه‌وه‌ دیاره‌.

هه‌ر له‌و بواره‌دا، سه‌رجه‌م ئاماده‌بووانی‌ باسیان له‌و ئه‌دا به‌رزه‌ كرد كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ چوارساڵی‌ ڕابردوودا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ و به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، هه‌روه‌ك ساڵ به‌ساڵ شێوازی‌ كاركردن‌و هاوكاری‌‌و پاڵپشتی‌ دایه‌نگه‌كان و سه‌رپه‌رشتی‌‌و چاودێریان به‌ره‌و پێشچووه، هه‌ر لو بواره‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دایه‌نگه‌كان سوپاسی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و سه‌رجه‌م ستافه‌كانیان كرد كه‌ به‌هیچ جۆرێك جیاوازی‌ ناكه‌ن‌و له‌ كاركردنیاندا به‌ شێوه‌یه‌كی‌ یه‌كسان‌و دادپه‌روه‌رانه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن‌و هیچ جۆره‌ جیاوازییه‌ك له‌سه‌ر هیچ بنه‌مایه‌ك ڕه‌نگدانه‌وه‌ی‌ نییه‌ له‌ ئه‌دای‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیدا و یاساو سیستم‌و ڕێنمایی‌ بنه‌مای‌ كاركردن‌و بڕیاردانن.

هه‌ر له‌ خاڵه‌ ئه‌رێنییه‌كانی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ئاماده‌بووان ئاماژه‌یان به‌ چه‌ند خاڵێكی‌ تر كرد كه‌ بووه‌ته‌ هۆی‌ پێشخستنی‌ دایه‌نگه‌كان وه‌ك پابه‌ندكردنی‌ دایه‌نگه‌كان به‌ ده‌وامی‌ ته‌واو و بوونی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ به‌تواناو توێژه‌رو په‌رستارو یاریده‌ده‌ری‌ پزیشك‌و مامۆستاو ستافه‌كانی‌ تر، هه‌روه‌ك پابه‌ندكردنی‌ دایه‌نگه‌كان به‌ دابینكردنی‌ ده‌ستبه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ منداڵان به‌ خاڵێكی‌ ئه‌رێنی‌‌و گرنگ وه‌سفكرا.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئاماده‌بووان ژماره‌یه‌ك گله‌یی‌ و ڕه‌خنه‌و پێشنیاریان ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كرد،  له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وه‌ڵامی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ڕه‌خنه‌ی‌ دایه‌و ڕونكردنه‌وه‌ی‌ پێویستی‌ ئاراسته‌كردن، بۆ ژماره‌یه‌ك ڕه‌خنه‌ش كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ باشتر ڕێكخستنی‌ كاری‌ چاودێری‌ لیژنه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌ڵێنیدا كاری‌ جیدی‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ بكه‌ن هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد كه‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ 2019دا گۆڕانكاری‌ زیاتر ده‌بینن‌و ئاستی‌ كاكردنمان بۆ دایه‌نگه‌كان به‌رزتر ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ هه‌ستیاری‌ ته‌مه‌ن‌و قۆناغی‌ منداڵانی‌ دایه‌نگه‌و هه‌ستیاریمان به‌رانبه‌ر ئاینده‌ی‌ گه‌له‌كه‌مان.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان هیوا سه‌عید له‌ بواری‌ كاری‌ دایه‌نگه‌كان‌و سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، له‌ بواری‌ یاسای ده‌ستبه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ پێویستیان بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو.

له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ 72 دایه‌نگه‌ی‌ حكومی‌‌و ناحكومی‌‌و نیمچه‌ حكومی‌ هه‌یه‌ كه‌ نزیكه‌ی‌ چوار هه‌زار منداڵ له‌ خۆ ده‌گرن و له‌ ڕێگه‌ی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان‌و به‌ لیژنه‌ی‌ تایبه‌ت و شاره‌زا سه‌رپه‌رشتی‌‌و چاودێری‌ ده‌كرێن.


23/08/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.