به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌ی دوا ئاگاداركردنه‌وه ئاراسته‌ی ئه‌م شوێنانه ده‌كات
به پێی نووسراوێك كه ژماره (٣٤٤٨)ی ڕۆژی (٢٢ی ٨ی ٢٠١٩)، بەشی یاسا لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی دوا مۆڵه‌ت ئه‌داته ئه‌و شوێنانه‌ی كه به‌ناوی سه‌نته‌ری ئۆتیزم له سنوری پارێزگای سلێمانی كارده‌كه‌ن.
به پێی ئه‌و ئاگادارینامه‌یه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی مۆڵه‌تی ته‌نها (١٥)ڕۆژی داناوه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی له سنوری پارێزگای سلێمانی به‌ناوی سه‌نته‌ری ئۆتیزم كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سەردانی بەشی یاسای بەڕێوەبەرایەتی گشتی بکەن و له چوارچێوه‌ی ڕێنمایی ژماره (٣)ی ساڵی (٢٠١٨)ی شه‌به‌نگی ئۆتیزم خۆیان ڕێك بخه‌ن و مۆڵه‌تی فه‌رمی وه‌ربگرن، به پێچه‌وانه‌وه ڕووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بنه‌وه، وه‌ك له ده‌قی نووسراوه‌كه‌دا هاتووه.
ئه‌م ئاگادارینامه‌یه له كاتێكدایه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی له به‌رواری ١٣ی ٦ی ٢٠١٩، به فه‌رمی ئه‌و شوێنانه‌ی بانگهێشت كرد کە به‌ناوی سه‌نته‌ری ئۆتیزم كارده‌كه‌ن و ئاگاداریكردنه‌وه كه پێویسته مۆڵه‌تی كاركردنیان هه‌بێت‌و له چوارچێوه‌ی یاسا‌و ڕێنماییه‌كان و به‌چاودێری حكومه‌ت كاره‌كانیان ڕاپه‌ڕێنن بۆ ئەوەی بەرژەوەندی منداڵانی ئۆتیزم و خانەوادەکانیان پارێزراوبێت، ئه‌م نووسراوەش ده‌بێته دوا ئاگاداركردنه‌وه بۆیان.
|