• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌و ڕێنمایی‌ ستافه‌كان ده‌كات بۆ پێشكه‌شكردنی‌ باشترین خزمه‌ت به‌ منداڵ‌و خانه‌واده‌كانی‌ ئۆتیزم

ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، 18ی‌ 7ی‌ 2019، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ هاوڕێیه‌تی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان ئاشتی‌ ئیبراهیم، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و شه‌وبۆ موحه‌ممه‌د، شاره‌زای‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ڕێبوار ڕه‌سوڵ، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ یاساو ئاراس ناصر، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان‌و له‌تیف شێخ عه‌زیز، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانی‌ به‌ وه‌كاله‌ت، سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزمی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌، ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌ پاش ته‌واوبوونی‌ پشوی‌ هاوینه‌ی‌ سه‌رنته‌ره‌كه‌ هات له‌ 1ی‌ 8ی‌ 2019 و پشووه‌كانی‌ جه‌ژنی‌ قوربان.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌رپرس و كارمه‌ندانی‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌و هه‌وڵانه‌دا كه‌ له‌ ساڵی‌ ڕابردوودا بوونه‌ هۆی‌ ته‌واوكردنی‌ بینای‌ سه‌نته‌ره‌كه‌و دانانی‌ ستاف‌و به‌گه‌ڕخستنی‌  وه‌ك سه‌نته‌رێكی‌ پێشكه‌وتوو له‌ ڕووی‌ توانای‌ ماددی‌‌و مرۆییه‌وه‌.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌وه‌ی‌ ئامانجی‌ سه‌نته‌ره‌كه‌ چاودێری‌‌و ڕاهێنانی‌ منداڵانی‌ ئۆتیزمه‌و له‌و پێناوه‌شدا هه‌رچی‌ له‌ده‌ستیان بێت درێغی‌ ناكه‌ن‌و پێویسته‌ هه‌موو ڕێوشوێنێك بگیرێته‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی‌ سه‌نته‌ره‌كه‌ به‌ باشترین شێوه‌ ئامانجه‌كانی‌ به‌دیبهێنێت، ئه‌وه‌شیان بۆ ئاماده‌بووان شیكرده‌وه‌ كه‌ كه‌مته‌رخه‌می‌ هیچ دامه‌زراوه‌و سه‌نته‌رێك له‌ هیچ شارێكی‌ كوردستان به‌ڵگه‌ نییه‌ بۆ كه‌مته‌رخه‌می‌ ‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ توانای‌ سه‌نته‌ره‌كه‌، ئه‌وه‌ی‌ له‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزمی‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت له‌ چوارچێوه‌ی‌ یاساو ڕێنماییه‌كاندایه‌و به‌رژه‌وه‌ندی‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم‌و خێزانه‌كانیانه‌.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و هاوڕێكانی‌ ئه‌وه‌یان ڕوونكرده‌وه‌ كه‌ كاركردنی‌ به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی‌ سه‌نته‌ر له‌ چوارچێوه‌ی‌ گرێبه‌ستێكی‌ خۆویستانه‌دایه‌ كه‌ به‌یاساو ڕێنمایی‌ ڕێكخراوه‌، ئه‌وپه‌ڕی‌ تواناش ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ڕێوشوێنێك بیگریته‌به‌ر كه‌ سه‌نته‌ره‌كه‌ زۆرترین به‌رهه‌م پێشكه‌ش بكات و ستافه‌كان به‌و جۆره‌ پشتیوانی‌ بكرێن كه‌ توانای‌ ستافه‌كان بۆ ئاستی‌ پێویست به‌رزببێته‌وه‌.

له‌پاش ئه‌و سه‌ردانه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و شاندی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌، ئۆتۆمبیل‌و شۆفێرێك بۆ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم دابینكرا به‌مه‌به‌ستی‌ باشتر به‌ڕێوه‌بردنی‌ كاره‌كانی‌ سه‌نته‌ر كه‌ له‌ڕۆژی‌ 20ی‌ 8ی‌ 2019ه‌وه‌ ده‌ست به‌كارده‌بێت.

بڕیاروایه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی‌ نزیكی‌ ئاینده‌داو پاش ئه‌و پشووه‌ی‌ وه‌ریانگرتبوو به‌ پێی‌ ڕێنمایی‌ كاركردنی‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم، توانای‌ سه‌نته‌ره‌كه‌ بۆ به‌رزترین ئاستی‌ به‌رز ببێته‌وه‌.
 


19/08/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.