• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
كۆبوونه‌وه‌ی‌ راویژكاری‌ ماف و ئیمتیازاتی هاوڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت به‌ڕیوه‌چوو.

كۆبوونه‌وه‌ی‌ راویژكاری‌ ماف و ئیمتیازاتی هاوڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت به‌ڕیوه‌چوو.

به‌مه‌به‌ستی راوێژكردن ده‌رباره‌ی كێشه‌و گرفتی كه‌مئه‌ندامان خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی راوێژكاری‌ ئه‌نجامدا.

ئه‌مرۆ، سێ‌ شه‌مه‌ 19 ی نیسان،  كۆبوونه‌وه‌ی راوێژكاری ده‌رباره‌ی ماف و ئیمتیازاتی هاوڵاتیانی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداوبستی تایبه‌ت له‌ دیوانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ریوه‌چوو.  به‌سه‌رپه‌رشتی‌ خاتوو، ئه‌ڵوه‌ن عبدالغفور، جێگری به‌رێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی وبه‌ ئاماده‌بوونی  لیپرسراوی به‌شی‌ یاساو هۆبه‌ی دراسات و توێژینه‌وه‌ی  به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و نوێنه‌ری  به‌شی‌ ئه‌ندازیاری پارێزگای‌  سلێمانی و نوێنه‌ر رێكخراوه‌ كه‌مئه‌ندامی و خاوه‌ن پێداویتسیه‌تایبه‌ته‌كان.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌شداربووان گفتوگۆیه‌كی چڕیان كرد ده‌رباره‌ی كێشه‌ی هاوڵاتیانی كه‌مئه‌ندام له‌ رابردوو له‌ ئیستادا هه‌ر له‌یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان و ئه‌و مافانه‌ی كه‌ بۆیان ده‌سته‌به‌ركراوه‌و ته‌واوی ئه‌و مافانه‌ی كه‌ كه‌مئه‌ندامان جه‌ختی له‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی و تا ده‌گاته‌ كێشه‌ی نه‌دان و راگرتنی  مووچه‌ كه‌ئه‌ندامان كه‌ له‌ ئێستادا باسی‌ زۆری له‌سه‌ر ده‌كرێت .

ئامانجی كۆبونه‌وه‌كه‌ راویژكردن بوو ده‌رباره‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕگانه‌ی كه‌ له‌ یاسای ماف و ئیمتیازانی كه‌مئه‌نداماندا هاتووه‌ له‌ هۆشیاركرنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ به‌رامبه‌ر كه‌مئه‌ندامان و جێبه‌جێكردنی مافه‌ ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی و وه‌رزشی و هونه‌ری و كۆمه‌لاتیه‌كانی كه‌مئه‌ندام كه‌  به‌ ڕوونی له‌ یاساكه‌دا دیاریكراوه‌ بۆ چاودێریكردنی چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی ئه‌و برگه‌ یاساییانه‌ كه‌ پێویست به‌ تێچووی‌ مادی‌ نیه‌ و ته‌نها به‌ ده‌ركردنی رێنمایی‌ و نوسراوی‌ تایبه‌ت له‌ پارێزگاكاندا ده‌توانرێت جیبه‌جێ‌ بكرێن و ته‌نها به‌دواداچوونی پێویسته‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌شداربووان پێشنیاریانكرد به‌ پێكهانی لیژنه‌ی چاودێریكردن له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی  به‌ هاوكاری سه‌رجه‌م رێكخراوه‌ كه‌مئه‌ندامییه‌كان له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی  بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕگه‌یاساییانه‌ی كه‌ پێویسته‌ سه‌رجه‌م ده‌زگاو دامه‌زراوه‌ فه‌رمی و نافه‌رمییه‌كان پێوه‌ی پابه‌ند بن.


19/04/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.