به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕه‌شنوسی ڕێككه‌وتنێكی نوێ بۆ پێشخستنی خێزانی جێگره‌وه تاوتوێ ده‌كات
ڕۆژی سێشه‌ممه، 6ی 8ی 2019، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌لایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی‌و ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان ئاراس ناصر، به‌رپرسی به‌شی پارێزگاری خێزان‌و سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی‌و موحه‌ممه‌د عه‌لی، به‌رپرسی هۆبه‌ی خێزانی جێگره‌وه‌و به‌ڕێز خاتوو ڕه‌یڵ نیوتن، به‌ڕێوه‌به‌ری شتی ڕێكخراوی ستێپو ژماره‌یه‌ك له ئهندامو به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕێكخراوه‌كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به ئاماده‌كردنی ڕه‌شنوسێكی نوێ بۆ ڕێككه‌وتن له‌نێوان وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌لایه‌تی و ڕێكخراوی ستێپ به‌ڕێوه‌چوو له بواری خێزانی جێگره‌وه‌دا.
كۆبوونه‌وه‌كه ئامانجی كۆكردنه‌وه‌و گهڵالهكردنی پۆچوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بوو بۆ ئه‌و ڕێككهوتنە نوێیه كه تیایدا له چوارساڵی ئاینده‌دا به‌شێوه‌یه‌كی ستراتیجی هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی پڕۆژه‌كه له سلێمانی ته‌واو بكرێن‌و له هه‌ولێرو دهۆكیش پڕۆژه‌كه ده‌ست پێبكات.
ڕێكخراوی ستێپ، ڕێكخراوێكی به‌ریتانی بواری پاراستنی منداڵانه‌و له‌ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا له ڕووی هونه‌رییه‌وه جێ به‌جێكاری پڕۆژه‌ی خێزانی جێگرهوهبووه.
|