• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ پێشوازی‌ له‌ وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌كات

ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 5ی‌ 8ی‌ 2019، به‌ڕێز خاتوو كوێستان موحه‌ممه‌د، وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌هاوڕێیه‌تی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ڕاوێژكارو ستافی‌ وه‌زاره‌ت، سه‌ردانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌یتی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كردو له‌لایه‌ن به‌ڕێزان م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ و سه‌رجه‌م شاره‌زاكانی‌ دیوان و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كارگێڕی‌‌و به‌رپرسی‌ به‌شه‌كان‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فه‌رمانگه‌كان‌و به‌رپرسی‌ ژماره‌یه‌ك هۆبه‌ له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ پێشوازی‌ لێكرا.

له‌ دیدارێكدا وێڕای‌ پیرۆزبایی‌، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌ ڕۆڵی‌ گرنگ‌و كاریگه‌ریی‌ فه‌رمانگه‌كانی‌ سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كرد، هه‌روه‌ك به‌ كورتی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌ كێشه‌و گرفته‌كانی‌ كه‌مئه‌ندامان و هه‌ژاره‌كان كردو هیوای‌ خواست له‌ ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا سه‌رجه‌م ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی‌ خه‌ڵك چاوه‌ڕێیانه‌ له‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ چاره‌سه‌ر ببن، پاشان هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئاماده‌بووانی‌ به‌ڕێز له‌باره‌ی‌ كاره‌كانی‌ خۆیان‌و ده‌ستكه‌وته‌كان له‌لایه‌ك‌و كێشه‌و گرفته‌كان له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ گفتوگۆیان كرد.

له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌ڵێنیدا ئه‌وپه‌ڕی‌ توانای‌ خۆی‌ بخاته‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی‌ توانای‌ پێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ چوار ساڵی‌ ئاینده‌دا باشتر بكات‌و ئاستی‌ خزمه‌تگوزارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌رز بكاته‌وه‌، هه‌روه‌ك ده‌ستخۆشی‌ له‌ كارو چالاكییه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ و دامه‌زراوه‌كانی‌ كردو هیوای‌ سه‌ركه‌وتنی‌ بۆ خواستن.

هه‌رله‌ میانه‌ی‌ سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌یدا، به‌ڕێز وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌ هاوڕێیه‌تی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانیان به‌سه‌ركرده‌وه‌و دواتر سه‌ردانی‌ هێڵى گەرمى فریاکەوتنى منداڵان و ماڵه‌كانی‌ به‌ساڵاچووان و منداڵانی‌ كردو له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری‌ ژیانی‌ منداڵان به‌ ساڵاچووان بوو و ئاگاداری‌ چۆنیه‌تی‌ خزمه‌تكردنی‌ سودمه‌ندان بوو.


06/08/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.