ئاگادارییەک سەبارەت بە کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامی سەنتەری ئۆتیزم لە سلێمانی
ئاگاداریی هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە کە پاش تەواوبوونی پشوی هاوینەی سەنتەرەکەمان، لە ڕۆژی یەکشەممە، ١٨ی ٨ی ٢٠١٩، دەوامی ئاسایی سەنتەرەکەمان دەست پێدەکاتەوە، خانەوادەی ئەو منداڵە خۆشەویستانەی سودمەندی سەنتەرەکەمانن ئاگاداردەکەینەوە لەو بەروارەوە منداڵەکانیان بهێننەوە بۆ چاودێری و ڕاهێنان.
لەگەڵ رێزدا
بەرێوەبەرایەتی چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی/ سەنتەری ئۆتیزم
٣٠ی ٧ی ٢٠١٩
|