به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پێشوازی له نووسینگه‌ی سلێمانی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات
ڕۆژی سێشه‌ممه، 30ی 7ی 2019، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان سۆرا سه‌عید، به‌رپرسی به‌شی پلان‌و پرشنگ کەریم، بەرپرسی پەیوەندییەکان و هیوا ڕەحمان، سه‌رپه‌رشتیاری هۆبه‌ی به‌دواداچوون پێشوازیكرد له شاندێكی نووسینگه‌ی سلێمانی مافی مرۆڤ كه پێكهاتبوو له بەڕێزان صابر عه‌بدولكه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌و هه‌ڵشۆ عه‌بدولفه‌تاح، به‌رپرسی ڕاگهیاندنو سارا قادر یاروه‌یس، به‌رپرسی هۆبه‌ی چاودێری‌و دۆكیومێنتی.
له گفتوگۆیه‌كدا چه‌ند كێشه‌یه‌كی په‌یوه‌ندیدار به مافی مرۆڤ له‌سنوری پارێزگای سلێمانی گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا، هه‌روه‌ك ڕاوێژی پێویست له‌باره‌ی چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی په‌یوه‌ندیدار به مافی مرۆڤ گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
له‌و دیداره‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاماده‌یی خۆی‌و دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی له سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ ئاماده‌بووان ده‌ربڕی بۆ هه‌موو ههمانگیو كارئاسانییه‌ك له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پاراستنی مافی مرۆڤ له سنوری پارێزگای سلێمانیدا.
|